هەپەگە: لە حەفتانین ١٠ سەرباز سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیەکانی گەریلادا لە ٨ و ٩ی تەموزدا لەدژی هێزە داگیرکەرەکان لە حەفتانین ١٠ سەرباز سزادراون.

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە: چالاکی هێزەکانمان لەدژی هەوڵی داگیرکەری لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاری لەسەر چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بەم شێوەیەیە:

٨ی تەموز کاتژمیر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا لەدژی داگیرکەران چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.

٩ی تەموز کاتژمێر ١٤:١٥ هێزەکانمان چالاکیان لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید جوودیی شەشدارا ئەنجامدا. لە چالاکەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگاکانی دوژمن درا، ٢ سەنگەر بە تەواوی لەناوبران و ٨ سەرباز سزادران و ٢ سەربازیش برینداربوون. ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵانمان گۆران، ڤیان و خابوور ئەنجامدراوە کە لە ٣ی تەموزدا لە خانتوور شەهید ببون.

هەمان رۆژ کاتژمیر ١٧:٠٠ هێزەکانمان لەدژی هێزە داگیرکەران لە دەڤەری گردی تونێلی سەر بە شەشدارا چالاکی بە قەناسیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.

لە درەنگانی شەوی ٩ی تەموزدا سوپای داگیرکەری تورک گوندی پڕبولایان بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیان بەر زەوی و باخ و ڕەزی هاوڵاتیان کەوت.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٩ی تەموز کاتژمێر ١٦:٣٠ لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید باگەری سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە بارەگا و سەنگەری دوژمندرا، زانیاری لەسەر کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."

ف.ق