ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەو چالاکییانە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە. هەپەگە دەستنیشانی کرد کە " گەریلاکانمان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا لە ٢١ی تەمووز/٣٠ی پووشپەڕدا لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە :
هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٨:٥٠ خولەکدا لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا لەسەرگردی شەهید زەردەشت-ی ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا ، بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
لە کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لە هەرێمی نێوان گوندی شەواتا و شەڕڤانێ-ی گەڤەر لەدژی سوپای دوژمن چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان لە سەرگردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج.چالاکییەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا . لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارە گەریلاکانمان لە دەوروبەری شارۆچکەی بازیدی سەربە ئاگری گورزی توندیان لە سوپای تورکیا وەشاندووە ، لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران و یەکی دیکەش برینداربوو.
لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە وانیش ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێڕ ١٩:١٥ خولەکی ئێوارە لە دژی بارەگای سەربازیی گوزەلدەرەی سەربە ئەلبەکی وان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا دوو سەرباز کوژران و دووان برینداربوون.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ١٥ :٠٠ی پاش نیەوڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی سیدەی سەربە چەمچۆی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
ک-ش