هەپەگە: لە شەمزینان ١٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٣٧ سەربازی تربرینداربوون

گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ و شەمزینان لە دژی ٦ بارەگای سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە. لە چالاکییەکەی شەمزینان ١٧ سەرباز سوپای تورکیا کوژراون و ٣٧ سەربازی دیکە برینداربوون و ٩ سەربازی دیکەش چارەنووسیان نادیارە.

ناوندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی زنجیرە چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" هێزەکانمان ئێوارەی ڕۆژی ٩ی تەشرینی دوویەم/١٨ی خەزەڵوەر وبەرەبەیانی ١٠ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر٩ی بەیانی لەدژی ٦بارەگای سەربازی سوپای تورکیا و بینای والی شەڕنەخ چالاکییان ئەنجامداوە. لەوچالاکییەدا لە گردی سلۆر-ی ناوچەی بەسوسنێ-ی شەمزینان، یەکەی کۆماندۆی چیای جولەمێرگ، ناوەندی ٢٣، فەرمانداریەتی تومەنێ-ی شەڕنەخ، یەکەی تانک-ی جەزیر، مەیدانی کۆبونەوەی هێزە سەربازییەکان لە حاجی لەری سڵۆپی و بارەگای سەربازی سنووری شەهید مەسعود چالاکی ئەنجامدرا.

هەروەها لە کاتژمێر ٠٩:٠٥ خولەکدا بینای والی شەڕنەخ کرایە ئامانج.

چالاکی لە بەسوسنێ

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێرانەدا کە بە شێوازی تاکتیکی سەردەمیانە ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆرلە سەربازانی دوژمن کوژران. بەلام وەک هەمووجارەکان دەوڵەتی تورکیای فاشیست ژمارەی کوژراوانی خۆی دەشارێتەوە. بەلام ناتوانێت ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی خۆی لە گردی سلۆربشارێتەوە. بەناچاری دانی بە کوژرانی ٧ سەرباز و ٢٥ برینداری خۆی دانا. لە چالاکییەکەدا هەتا دوێنی ١٧ کوژراوی سوپای تورکیا و ٣٧ بریندار پشتڕاس کراوەتەوە، هەروەها چارەنووسی ٩ سەربازی تورکیا دیارنییە.

هەپەگە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ئەم چالاکییە بۆ وەبیرهێنانەوەی هاوڕێ ئاتاکان ماهیر و زەکی شەنگالی و هەموو شەهیدەکانمان ئەنجامدراوە.

ک٠ش