هەپەگە: لە چوارچەلا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خرایە خوارەوە

هەپەگە رایگەیاند، ١٦ی ئەم مانگە لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس هەلیکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک خراوەتە خوارەوە. هاوکات هەپەگە یادی شەهید زیلانی کردەوە کە لە حەفتانین شەهید ببوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە هەرێمی حەفتانین راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا رۆژی ١٦ی ئاب، کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکیی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە گردی چوارچەلاوە دەگەڕانەوە، چالاکیان ئەنجامدا و گورز لە یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان وەشێنرا و بە پێی زانیاریەکان، ئەو هەلیکۆپتەرەی گورزی بەرەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.

هێزەکانمان دوای ١٠ خولەک لە هەلیکۆپتەرێکی تری جۆری سکۆرسکیاندا کە لەو گردەوە بە نیاز بوو بگەڕێتەوە بارەگای خۆی. ئەو هەلیکۆپتەرەش کە گورزی بەرکەوت، بە ناچاری بەرە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ هەڵهات.

یادکردنەوە فەرماندە عێراقیەکان...

ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عیڕاق ئەنجامدرا کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید ببوون.

لە حەفتانین گەریلایەک شەهید بوو

لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین، لە یەکەم رۆژەوە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆڕاگریەکی مێژووییان بەڕێوە برد. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا بە چالاکیە فیداییەکانی ئاپۆیی، دەوڵەتی فاشیست لەگەڵ هەموو دەرفەتە تەکنیکیەکانی لە حەفتانین سەری سووڕماوە. گەریلاکانی کوردستان کە سوپای داگیرکەرانی پەرتەوازە کرد، هەر رۆژەی داستانێکی مێژووی دەنووسنەوە و بوونەتە سیمبولی ئیرادەیی پۆڵایینی فیداییانەی ئاپۆیی. فەرماندە زیلانیش یەکێک بوو لە قارەمانەکانی ئێمە کە لە یەکەم رۆژەوە لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان لە سەنگەرەکانی خۆڕاگریدا بوو و گورزی بەهێزی لە دوژمن وەشاند. هاوڕێمان زیلان کە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی دوژمن لە هەموو ناوچەیەکی ئەو هەرێمە جەنگا، لە ٢٣ی تەمموز لە ناوچەی شەشدارا لە خۆڕاگریدا تا دوا گولەی شەڕی کرد و دواجار چووە ریزی شەهیدە نەمرەکانەوە.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو گەریلا شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: زیلان سیدەم

ناوی تەواو: رۆژبین ڤارلی

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: زەینەب – ڤەیسی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٠ – حەفتانین

هاوڕێمان زیلان لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئامەد لە ناو بەها کوردستانی و وڵاتپارێزیەکاندا لەدایک بوو و گەورە بوو. لە تەمەنی لاوێتیدا لە دژی سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوە-ی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە لە دژی گەلی کورد پەیرەوی دەکات، بێدەنگ نەما و لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد. ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی زاگرۆس لە بەرەی خۆڕاگریدا مایەوە و لە گەڵ هەر دوو فەرماندە ئەفسانەییەکانی زاگرۆس رەشید و رۆژبین بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد. بە وابەستەبوون بە شەهیدانەوە و بە بنەماگرتنی پیرۆزی و شکۆمەندیەکانیان، هەمیشە پێشەنگ بوو و ئەرکەکانی لە رووی پێشەنگایەتیەوە بە شێوەیەکی هێژا جێبەجێ کرد. لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دوژمن لە حەفتانین، ئیرادەی بەهێزی زاگرۆسی پیشاندا و پێشەنگایەتی بۆ خۆڕاگریەکی گەورە کرد و گورزی بەهێزی لە داگیرکەراندا. هاوڕێ زیلان کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی هەنگاوی شۆڕگێری جەنگی حەفتانین بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و هەڵوێستێکی فیداییانە، بوو بە مەشخەلی رێگای سەرکەوتنمان.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێی هێژامان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە کۆتایی بە داگیرکەری دەهێنین و خۆڕاگری سەردەخەین."

ز.ش