هەپەگە: لە کاتۆ ژیرکا، سەربازێکی تورک سزادرا
گەریلاکان لە کاتۆ ژیرکای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە ئەنجامی چالاکیەکدا سەربازێکی تورکیان سزادا.
گەریلاکان لە کاتۆ ژیرکای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە ئەنجامی چالاکیەکدا سەربازێکی تورکیان سزادا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەو بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەڕدا لەناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە هەرێمی دەریێ وارا و کاتۆ ژیرکادا، هێزەکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. دواتر ٣٠ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠ هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
٣٠ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٣:٥٠ و ٢١:٥٥ دا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەوە زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق