هەپەگە: لە گەڤەر ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنرا

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمیرگ بە چالاکیەک ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەریان تێکشکاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشەکانی سوپای تور ڕاگەیەنراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٥ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠ لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەریشەهید کارکەر و شەهید غەفۆری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بوو چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە بەهێزی لە داگیرکەران درا و ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنرا. ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هەردوو فەرماندەی عێراق ئەنجامدراون کە لەگەڵ فەرماندە عەگید گارزاندا شەهیدد بوون.

هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورک

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا:

٢٨ئ ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٥:٠٠  و ١٥:٤٠ دا فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری گوندی فلەهای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

٢٧ی ئاب کاتژمیر ١٤:٣٠ فڕۆکەکان دەڤەری قەبری زاهێری هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.

هیچ زیانێک بەر هاوڕێکانمان نەکەوتووە."

ف.ق