هەپەگە: لەهەرێمی برادۆست ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

سوپای تورکیا کە بە ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان دەستی داوەتە هێرشیکی بەرفراوان ، لەلایەن گەریلاوە گوزری گرانی بەرکەوتوو. لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا لە نیوەشەودا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٥ سەربازی دیکە بریندار بوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی فورات لە ناوچەکە دەستی خستووە،لە کاتژمێر ١ی نیوەشەدا گەریلاکان لە گەلی ڕەش و گردی لەلیکان-ێ هەرێمی برادۆست  لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا .

لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٥ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

جەردەوانەکانی سوپای تورکیا جەنازەی سەربازەکانیان لەو ناوچەیە کشاندەوە. سوپای تورکیا ڕێگەی بە هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان نەدا کە دەربازی هەرێمەکە بن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دوێنی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ماوەی یەک هەفتەدا ١٩ سەربازی سوپای تورکیا لە هەرێمی برادۆست کوژراون.