ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٣ گەریلا کە لە گابار شەهید بوون بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیەنراوی ٣١ی تەموزدا ڕامانگەیاندبوو کە ١٣ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی چراڤای هەرێمی چیایی گاباری شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و لەو ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوبوون. زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەلیل هەرەکۆل
ناو و پاشناو: هاکیس ئاکا
شوێنی لەدایکبوون: مەرسین
دایک و باوک: هەدیە و عوسمان
کاتی و شوێنی شەهادەت: ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / گابار

نازناو: ڕووهال عاموودێ
ناو و پاشناو: ڕیحان موحەمەد
شوێنی لەدایکبوون: عاموودێ
دایک و باوک: نورە و عەلادین
کاتی و شوێنی شەهادەت: ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / گابار

نازناو:شەڕڤان بۆتان
ناو و پاشناو: ئەحمەد کاڤاس
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: بەسێ و ئیبراهیم
کاتی و شوێنی شەهادەت: ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / گابار
هاوڕێمان دەلیل کە لەساڵی ١٩٩١ لە مەرسین لەدایک بوو، لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو. لەدژی سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو کاتێک وابەستەی بەها وڵاتپارێزیەکان بوو و دوژمنی تێکشکاند. ماوەیەک لەناو کاری گەنجاندا مایەوە و ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا کرد. تێکۆشانی خۆی لەناو ڕیزەکانی گەریلادا لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوام کرد. بە کەسایەتی دڵسۆزی خۆۆی، بە هەڵوێستی ڕەنجدەر و خۆشەویستی بێکۆتایی بۆ هاوڕێکانی، ڕێچکەیەکی گەورەی لەناو هاوڕێکان و ژیاندا بەجێ هێشت و بووە نوێنەری بەهێزی کەسایەتی میلیتان.
هاوڕێکانمان ڕووحال و شەڕڤانیش هەر یەکەو لەناو خانەوادەیەکی جیاوازدا لەدایک بوون و پارچەکردنی کوردستان و سنوری داگیرکەرانیان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ نەکرد. لەناو دەوروبەرێکی وادا گەورەبوون کە خاوەن هەستێکی گەورەی وڵاتپارێزی بوون و بۆ گەلی کورد لە هەموو دەڤەرێک باجیان داوە. هاوڕێکانمان بینییان کە ڕێگای کۆتاییهێنان بە داگیرکەری گەورەکردنی بەرخۆدانە لە هەموو کوردستان و بەم شێوەیە بەشداریان لە ڕێزەکانی بەرخۆداندا کرد. هاوڕیکانمان ڕووحال و شەڕڤان لەناو ژیانی فیدایی خۆیاندا بە ڕاستی میلیتانی ئاپۆیی ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان بە سەرکەوتوویی و داواکاریەکی گەورە جێبەجێ کرد؛
هاوڕێکانمان دەلیل، رووحال و شەڕڤان کە لەدژی تاکتیک و چەتە پارامیلیتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی داستانی بەرخۆدانیان کرد، بوونە قاڕەمانی پێشەنگی بۆتان.
سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵین دەدەین تێکۆشانی ئازادی شەهیدان سەربکەوێت و خەیاڵی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەین."
ف.ق