هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گابار شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلا ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی گابار شەهید بوون. هاوکات زانیاری لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدا بڵاو کردەوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"١٩ی ئاب سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چەند هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاری ورد لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛

فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دەوروبەری گوندی کاڤلکای سەر بە هەرێمی گاباری بوردومان کرد.

کاتژمێر ١٣:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان، گوندی کانی مەزن و کاتژمێر ١٥:٠٠ دەوروبەری گوندی کەستێی سەر بە هەرێمی مەتینایان بوردومان کرد.

لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دۆڵی بۆتێ، گردی شەهید جیهان و گوندی شێخانیان لە قەندیل بوردومان کرد.

فڕۆکە جەنگیەکان ئێوارەی هەمان رۆژ، دەروبەرەی تابوری عەرەبەکان-یان لە هەرێمی ئاڤاشین بوردومان کرد.

دوای هێرشە ئاسمانیەکەی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی کانی مەزن، ناوچەکە ئاگری گرت و هاوڵاتیەکمان بە ناوی خالد عەبدولرەحمان کە بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە چووە شوێنی بوردومانەکە، بووە ئامانجی هێرشی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بە زانابوون شەهید کرا. دەوڵەتی فاشیستی تورک بە رێگای راگەیاندنەکانی، ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی دەیکاتە ئامانج، وەکو پەکەکە بەناویان دەکات و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات کۆمەڵکوژیەکانی پەردەپۆش بکات. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڵاتی خالید عەبدولرەحمان کە بە هۆی هێرشی دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەهید بوو، هەروەها گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەیەن و دەبێت ئەوە بزانرێت کە لێپرسینەوەیەکی قوڕسیان لەگەڵدا دەکەین، بە هۆی کۆمەڵکوژکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ناسنامەی دوو گەریلای شەهید کە لە هەرێمی گابار شەهید بوون بەم شێوەیەیە؛
 

لە لێدوانێدا کە ١٦ی ئاب بڵاومان کردبووەوە و تێیدا رامانگەیاندبوو کە لە ١ی ئابدا لە هەرێم شاخی گاباری سەر بە شرنەخ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا، دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی ئارگەش و وارشین شەهید بوون.

 

زانیاری لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە؛

نازناو: ئارگەش کۆچەر

ناوی تەواو: محمد سدیق دەنکەر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: هەدیە – محمد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٠ – گابار

***

نازناو: وارشین عەگید

ناوی تەواو: هاجەر موسا

شوێنی لەدایکبوون: تربەسپی

ناوی دایک و ناوی باوک: رۆزا – مەحمود

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٠ / گابار

گەریلاکانی ئازادی بە خۆڕاگریی مێژوویی خۆیان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک رۆژ بە رۆژ هەنگاوێک نزیک دەبنەوە لە ئازادی. دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک هەوڵە ئاشتیخوازەکانی رێبەر ئاپۆی وەکو لاوازیەک بینی و بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە کۆتایی بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بهێنێت. بەڵام رێبازی تێکۆشان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کارەکتەری دەوڵەتی داگیرکەری تورکی، لە هەموو روویەکەوە خستەروو. خۆڕاگریی گەریلا لەسەر بنەمای ئەو وانانەی لە مێژوو وەرگیراون، دەستی پێکرد و بە مەبەستی سەرکەوتن هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوات. لە ماوەی چوار یەکی سەدەدا، هەموو هەنگاوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پووچەڵ کرانەوە، بێچارەمان لە بەردەم ئیرادەی گەریلادا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دوایین دەرفەتە تەکنولوجیەکانیەوە، خەیاڵی کردبووەوە، بەڵام ئەوەی حسابی بۆ نەکرد و نەیویست بیبینێت، راستیی و واقیعی ملیتانەکانی فیدایی ئاپۆیی بوو. شەهیدە قارەمانەکانمان فەرمانی سەرکەوتنمان دەدەنێ و ئەم فەرمانەش بەرپرسیارێتی سەرەکی هەموو گەنجانی کوردە. هاوڕێکانمان وارشین و ئارگەش-یش خاوەنداریان لەم ئەرکە سەرەکیە کرد و بوون بە قارەمانە پێشەنگەکانی ئەم خۆڕاگریە سەرکەتووە.  

هاوڕێکانمان وارشین و ئارگەش لەو هەرێمانەی وڵاتپارێزی تێیدا بەهێز بوو، لەدایک بوون. بە کلتوری کوردی و داستانی خۆڕاگریی شەهیدە قارەمان گەورە بوون. بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانیان و هەڵگرتنی ئاڵای خۆڕاگیی شەهیدە قاڕەمانەکان، روویان لە شاخەکانی کوردستان کرد. لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا خۆیان قوڵکردەوە و بوون بە ملیتانی فیدایی و لە هەر گۆڕەپانێکی تێکۆشان بوون بە خاوەنی رەنجێکی گەورە. بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی لە بەرەکانی خۆڕاگریدا پێیان سپێردرا، هەمیشە سەرکەوتوو بوون و بوون بە نموونەی هەڵبژێردراو لە کەسیەتیی ملیتانەکانی ئاپۆیی. هاوڕێکانمان وارشین و ئارگەش بە خۆڕاگری و ئاواتیان بۆ ئازادیی، لە دژی هێزە پارامیلیتەر و تەکنیکی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە شێوەیەکی قارەمانانە خۆڕاگریان کرد و ئیرادەی بەهێزی ئاپۆییان جارێکی تر خستەوە روو.

بە تایبەتی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەردوو هاوڕێ شەهیدەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای ئازادیی شەهیدە قارەمانەکانمان بە شەکاوەیی دەهێڵینەوە."

ز.ش