هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکراکرد

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە دەرسیم، ئەمینە چیفچی (دیلان جۆتکار)، بەیان دارا (مەلسا تیلپرا) و هەوا باران (ئامارا چیا) شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا هەپەگەدا هاتووە:

"هاوڕێمان دیلان لەساڵی ١٩٨٦ لە ناوچەی مسرجی سێرت لەدایکبووە. هەڤاڵ دیلان بە منداڵی بزوتنەوەی ژیانەوە و ئازادی پەکەکە دەناسێت و دڵی منداڵی خۆی بەم هەستە گەورە دەکات. هاوڕێکەمان کە لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە، هەر بە گەنجی تێدەگات کە پێویستە لەدژی سیستمی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکۆشان بکرێت، بەو پێیەش ڕێگاکەی هەڵدەبژێرێت و بۆ ئەوەی ئاستی تێکۆشانی بەرز بکاتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا دەکات. لەگەڵ بەشداریکردنیدا ڕاستی تێکۆشان و راستی گەلەکەی تێدەگات و لە ماوەیەکی کەمدا لە تێکۆشاندا قوڵ دەبێتەوە. هەڤاڵ دیلان خەباتی وڵاتپارێزی لەسەر هێڵی میلیتانبوون گەش دەکات، هەموو کاتێک هەوڵی داوە کە لە ڕاستی ڕێبەرتی تێبگات و بەو ڕاستیەش خۆی بەرەو پێشەوەبردووە. هەوڵیداوە ڕەگەزانی ئازادی ژنان جێبەجێ بکات و هەوڵیداوە بەرپرسیاری هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕێبەرتی و ژن جێبەجێ بکات. بە هەوڵدان بۆ تۆڵەکردنەوەی هێرشەکانی سەر گەل، مێژوو و وڵاتمان، تێکۆشانی بەهێز کردووە و تۆڕەیی خۆی لەدژی دوژمن بە پابەندبوون بە تێکۆشان پیشانی داوە. لە هێڵی فیدایی پەکەکەدا کە ئەوەش گەورەترین چالاکی فیدایی ڕێبەر ئاپۆیە، یەکبوونی گیان و واتای فیدایەتی، بە داواکاری ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا بچێتە دەرسیم کە لەناو تێکۆشانی ئێمەدا خاوەن جێگایەکی گەورەیە خەمخۆری خۆی پیشانداوە. رێپیوانەکەی بەرەو دەرسیم وەک ڕێپێوانی هیوا و سەرکەوتنی واتادار لەقەڵەمداوە و لەو ماوەیەی کە لە دەرسیم بووە، هەموو فەرماندە و هاوڕێکانی خۆشیان ویستووە و ئێمەی فێرکرد کە نمونەی فەرمانداری پەکەکە دەبێت چۆن بێت.

هاوڕێ مەلسا لە ساڵی ١٩٩٢ لە جۆلەمێرگ لەدایک بووە و لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە. هاوڕێ مەلسا بە گەنجی پەکەکەی ناسی، هەڵوێستی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیتی تورکی بینی، لەدژی زوڵمی دوژمن لەسەر گەلەکەمان بێدەنگی هەڵنەبژارد و ساڵی ٢٠١٠ ڕووی کردە چیاکانی ئازادی کوردستان. هەروەها بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە کرد و لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەبات، ئەرکەکانی جێبەجێ کرد و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. هەموو کاتێک ئاڵای تێکۆشانی بەدەستەوە بووە کە میراتی شەهیدەکانمانە و لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا لە ڕیزی پێشەوەدا بوو و بەرخۆدانی کرد. هاوڕێ مەلسا کە ڕێپێوانی تێکۆشانی بە ئەرک و بەرپرسیاری لە دەرسیم لە ئەستووگرت، بە بەرخۆدانی خۆی ئەو میراتەی گەیاندە بەرزترین ئاست. بۆ کوردستانێکی ئازاد بە هەموو هێزی خوە تێکۆشانی کرد و تا ساتی شەهیدبوونی، هەنگاوێکیشی لە سەنگەری بەرخۆداندا بەرەو دواوە نەنا.

هاوڕێ ئامارا لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئامەد لەدایک بووە و بە بیرەوەری ولاتپارێزی لە دەڤەرێک کە بەرخۆدانی پەکەکە تێیایدا بەهێز بووە، گەورە بوو. لەدژی سیاسەتی ڕەتکردن و تواندنەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تێکۆشانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان وەک پێویستیەک بینی و ساڵی ٢٠١٤ بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکەمان ئامارا، لەو ڕۆژەوەی کە بەشداری کردووە و تا شەهید بوو بە فیداکاری و بە گیانێکی فیدایی ئاپۆیی ئەرک و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد.

هاوڕێکانمان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان بێ دوودڵی خەباتیان کرد، بۆ ئەوەی خەیاڵەکانی گەلی کورد جێبەجێ بکەن، تێکۆشانێکی بێوەستانیان کرد. بەپێ گیانی نەتەوەی، بێ ئەوەی جیاوازی لە نێوان ناوچە و هەرێمەکان بکەن، لە هەموو خاکی پیرۆزی کوردستان، بوونەتە نوێنەری بە‌هێزی هێڵی میلیتانی ئاپۆیی. شەهیدەکانمان لە جۆگرافیای دەرسیم کە دەوڵەتی داگیرکەر بە دەیان هەزار کوردیان تێدا شەهید کردووە، لەدژی دوژمن بەرخۆدانیان کرد و گەریلایەتیان گەش کرد، بە ڕێپێوانی سەر هێڵی شەهیدان، پیشانی دۆست و دوژمنیان دا کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان تا سەرفرازی، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی هاوڕێکانمان ئامارا، دیلان و مەلسا دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە لە کوردستان فاشیزم لە ڕیشەدا دەردەهێنین و ئاڵای سەرفرازی بەرز دەکەینەوە."

ف.ق