هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بوون

هیزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی زاپ شەهید بوون و راشیگەیاند:"ئێمە بەڵێن دەدەین تێکۆشانی شەهیدانمان دەگەیێنینە سەرکەوتن."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"١٣ی ئاب لە ناوچەی کینیانشی سەر بە هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا ٢ لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی باز و تۆڵهلدان شەهید بوون.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هەڤاڵ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باز رۆژهەڵات

ناوی تەواو: خالد حامدی

شوێنی لە دایکبوون: پێنجوێن

ناوی دایک و ناوی باوک: گیلیان – خەلیل

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ / زاپ

***

نازناو: تۆڵهلدان جۆلەمێرگ

نازناو: سەرحاد تەکین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و ناوی باوک: گولای – ئایدن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ - زاپ

دەوڵەتامی داگیرکەر بۆ ئەوەی لە کوردستان سیستمێکی داگیرکەری بونیاد بنێن، لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵکوژی بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنن. گەلی کورد لە دژی ئەم هاوپەیمانیە قڕکەرە، چەندین ساڵە بۆ هەبوون و مانەوەی خۆی تێدەکۆشێت و بۆ گەیشتن بە ئازادی تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە دەبات. هاوڕکانمان باز و هۆڵهلدانیش بوون بە پێشەنگی خۆڕاگریی شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیان جێبەجێ کرد.

هاوڕێکانمان باز و تۆلهڵدان هەر یەکە و لە هەرێمێکی کوردستان لەدایک بوون. بۆ ئازادی گەلی کورد و کۆتاپێهێنانی داگیرکەریی سەر کوردستان، بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. شارەزا بوون بە ئایدۆلۆجیای رێبەر ئاپۆ و بۆ بەرجەستەکردنی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیمۆراتیک رەنجێکی زۆریاندا. لە زاگرۆس بەشداریان لە چەندین چالاکی دژی داگیرکەراندا کرد و گورزی بەهێزیان لە داگیرکەران وەشاند. هاوڕێکانمان باز و هۆلهڵدان رووبەرووی هەموو جۆرە سەختیەک بوونەوە و بە خۆڕاگریان بوون بە نموونەی ملیتانی فیدایی ئاپۆیی.

هاوڕێکانمان باز و هۆلهڵدان بۆ بونیادنانی دواڕۆژێکی ئارام و ئازاد بۆ گەلی کورد بە بێ دوودڵی گیانیان فیدا کرد و بڕیاریاندا کە تێکۆشانی شکۆ-ی شەهیدە قارەمانەکان بگەیێننە سەرکەوتن.

شەهید کاروان، رێنوێنیی کاروانی ئازادیمانە

١١ی ئاب لە ناوچەی جیلۆی بچوک لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستن میدیا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا، هەڤاڵێکمان بە ناوی کاروان شەهید بوو.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کاروان هالاج

ناوی تەواو: محمد عەلی باهادر

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و ناوی باوک: سۆنگول – ئۆرهان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٠ / زاپ

هاوڕێمان کاروان لە ساڵی ١٩٩٥ لە بەدلیس لەدایک بوو. لە ناو کەشوهەوایەکی وڵاتپارێزی و رەنجدەریدا گەورە بوو. لەو خوێندنگایەک کە ناوەندی سیاسەتی تواندنەوە-ی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بوو، رووی راستەقینە دەوڵەتی داگیرکەری ناسی و لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداریی لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێ کاروان کە لە ژیانی گەریلایەتیدا بە رەنجدەری و روحی خوڵقێنەریی خۆی لە بەرەکانی خەباتدا دەناسرایەوە، لە زاگرۆس لە خۆڕاگریی دژ بە دوژمندا سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد. هاوڕێمان کاروان لەو رۆژەوەی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلادا کرد تا ئەو رۆژەی شەهید بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە سەرکەوتووترین شێوە و بە دڵ و گیان و بیر و بڕواوە، جێبەجێ کرد. هەڤاڵ کاروان، هەڵوێستی فیدایی و سووربوون لەسەر تێکۆشان و رێنوێنی کاروانی ئێمەیە بۆ سەرکەوتن.  

سەرەخۆشیمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و گشت گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدەکانمان دەگەیێنین بە سەرکەوتن."

ز.ش