هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی بەستای ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی ٨ ی حوزەیران لە ناوچەی بەستا-ی سەر بە شرنەخ شەهیدبوون.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە کە لە ماڵپەڕی هەپەگەدا بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە "ڕۆژی ٨ ی حوزەیران، سوپای داگیرکەری کۆماری تورکیا، لە مەیدانی دۆڵی سارێ، لە هەرێمی بەستای شرنەخ، بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کرد. بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، لەنێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا بە درێژایى ئەو رۆژە شەڕ ڕوویدا. هێزی گەریلامان، لەو شەڕەدا گورزی قورسیان لە هێزەکانی دوژمن وەشاند. هێزەکانی داگیرکەر زۆر جار هەوڵیان دا بە هەلیکۆپتەر هێزەکانیان لەو ناوچەیە پیادە بکەن، بەڵام بە بەردەوامی دەبونە ئامانجی هێزەکانمان و لەکارەکەیاندا شکستیان دەهێنا. لە چەندین شوێنەوە گورز لە هێزەکانی داگیرکەر وەشێندرا. داگیرکەران بە هاوکاریی فڕۆکەی چاودێریى بێفڕۆکەوان، بە هەلیکۆپتەری جۆری کوبرا و فڕۆکەی جەنگیی، بۆمبارانی هەرێمەکەیان کرد. لەئاکامی بەرخۆدانی بێ هاوتای هێزەکانی گەریلاکانماندا، زیاتر لە ١٠ سەربازی داگیرکەر کوژران.

سوپای تورکیا، کە خۆی لە بەرامبەر بەرخۆدانی فیداییانەی هێزەکانمان خۆى پێڕانەدەگیرا و تووشى شکستى بەردەوام دەبوویەوە  هێزی ئاسمانیی بۆردومانێکی سەخت و چڕوپڕی کرد و هەوڵیدا بەو شێوەیە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە شەڕ و بۆردوماندا، پێنج هەڤاڵی ئێمەش کە بە قارەمانانە شەڕیان دەکرد، شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیە:

نازناو: هۆشیار چارچەک

ناو و پاشناو: هۆشیار بایەر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: سافیە - محەمەد

بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ / شرنەخ

نازناو: ژیر قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئەیاد مەحمود محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک و باوک: نادیە - مەحمود

بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨/ شرنەخ

نازناو: ڕێزان ئولاش

ناو و پاشناو: ئەرهان کافدار

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: خالیسە - تۆفیق

بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨/ شرنەخ

نازناو: شەڕزان کارکەر

ناو و پاشناو: ئوغوور کلیچ

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک و باوک: سەنەم – محەمەد نوری

بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨/ شرنەخ

نازناو: زنار کۆبانی

ناو و پاشناو: زنار ئەدهەم کۆر

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: عەدلە - بۆزان

بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٨/ شرنەخ

بەرخۆدان لە بەستا، یەکێکە لە نموونە بەرجەستەکانى بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردە دژ بە دەوڵەتی ئاکەپە. دەوڵەتی داگیرکەری کۆماری تورکیا و دەسەلاتدارێتیی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە چ شوێنێک و بە چ شێوەیەک هێرش دەکەن با بیکەن، لەبەرامبەر تەڤگەری ئازادیمان و هێزەکانی گەریلاماندا، کە خۆیان بە ڕۆحی ئاپۆیی ڕازاندووەتەوە، دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەمیشە بە باشی وەک ئەوەى لە بەرخۆدانى بەستادا هەیە تێک دەشکێن. لە هەر سەنگەر و شوێنێکدا کە هێزەکانی ئێمەی تێدایە، بەرخۆدانی ئێمە بەهەمان بڕیاردارییەوە گەورەتر دەبێت.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان لە بەستا و هەروەها لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە ئێمە بۆ ئازادیی گەلەکەمان، کە ئەو ئازادییە داخوازیی شەهیدە قارەمانەکانمانە، بە ڕەنگێکی بێ ئامان و بێ وێنە بۆى تێدەکۆشین و درێژەى پێ دەدەین.

ر.م