هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی خەڵکی ڕۆژهەڵات-ی بڵاوکردەوە کە لە بەدلیس شەهید ببوو

ناوەنی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی خەڵکی شاری سنە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکراکرد، کە ڕۆژی ١٢ی تەمووز/٢١ی پووشپەڕ لە بەدلیس شەهیدبووە.

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوی هەپەگە، دیاکۆ ئەحمەدی بە نازناوی هەڵمەت دەرسیم، ڕۆژی ١٢ی تەمموز/٢١ی پووشپەڕ  لە دەڤەری شێخ جوما-ی سەربە بەدلیس لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای تورکدا شەهیدبووە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو شەهیدەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:

ناو و پاشناو: دیاکۆ ئەحمەدی

نازناو: هەڵمەت دەرسیم

شوێنی لەدایکبوون: سنە/ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوی دایک / باوک : ئاوات / ئێقباڵ

شوێن / شەهیدبوون: بەدلیس / ١٢ی تەموز/٢١ی پووشپەڕ-ی  ٢٠١٨