هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ١٣ شوباتی ٢٠١٨ دا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە گەریلایەک بەناوی سەردار عەلی گیانی لە دەست دا .

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە ١٣شوباتی ٢٠١٨دا هەرێمەکانی  پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد و بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە گەریلایەک بە ناوی سەردار عەلی گیانی لە دەست دا .

دەقى راگەیاندراوەکەى هەپەگە

" تێکۆشانی ئازادی ئێمە رێگاى هاوڕێیەتى و هەڤاڵێتیى بۆ دەیان هەزار کەسی خۆشکردووە. ژیانی هەر هاوڕێیەک وەکوو چیرۆکێک تێپەڕ بووە. ئەرک و بەرپرسیارێتیی سەرەکیى ئێمە بەرامبەر ئەو هاوڕێ و هەڤاڵانەمانە ئەوەیە، کە خاوەنداری لەو کەلەپوور و کەلتورە بکەین، کە بۆ ئێمەیان جێهێشتووە و بە بەرزی رایگرین و بەرزترى بکەینەوە.

یە کێک لە هاوڕێ بەرخودێرەکانمان هەڤاڵ سەردار عەلی (علی دورچ) بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە شاری میدیاتی مێردین لە دایکبووە. هاوڕێ سەردار کاتێک کە لە زانکۆ قوتابی بوو لە ساڵی ١٩٩٣ دا بە شداریی رێزەکانی تێکۆشینی ئازادی بووە  و لە ناو کۆمەلگا و لاوان دا بە ئاکتیڤی کاری کردووە. هاوڕێ سەردار عەلی لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە دیلکرا. هاوڕێ سەردار عەلی لە ژێر ئەشکەنجەیەکی گران دا، لە رووی نوێنەرایەتیکردنى کەسایەتیی شۆڕشگێڕی پەکەکە هەوڵ و کارى بێ وێنەى لە خۆی نیشاندا و کەسایەتیى شۆڕشگێڕی پەکەکەى جارێکیتر بۆ داگیرکەران و دوژمنان سەلماندەوە.

لە دواى چەندین ساڵ مانەوە لە بەندیخانانە و دواتر ئازادکردنى، روی لە چیاکانی ئازادی کرد. لە چیاکانی ئازادیدا هاوڕێ سەردار چەندین بەرپرسیاریەتیی گرینیگی ئەنجام داوە .

هاوڕێ سەردار عەلی بە ئاستە بەرزە زانستى و تیۆرییەکەى بە جۆرێکی چالاکانە بە شداریی لە خەبات و کارەکاندا کردووە. بە کەسایەتیی خاکی و پڕ لە بڕوا و ئیرادەیەوە چووبووە دڵی هاوڕێکانییەوە. هاوڕێ سەردار بە رەنجدان و فیداکارییەکانی بووە خاوەن هەلوێستێکی پێشەنگانە.

هاوڕێ سەردار عەلی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرماندەیەتیدا، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە دژی هەرێمی پاراستنی مەدیادا شەهید دەبیت .

بە هۆی شەهیدوونی هاوڕێ  سەردار عەلی، ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکەی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێنێ خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە ئێمە ئاڵای تێکۆشانەکەى بەرزتر بکەینەوە و کوردستانێکی دیموکراتیک پێشکەشی گەلی کورد و مرۆڤایەتى بکەین.

ناسنامەی هاوڕێمان  سەردار عەلی

نازناو: سەردار عەلی

ناو و پاشناو: عەلی دوورچ

شوێنی لە دایک بوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: تورکان - عیسا

شوین و کاتی شەهیدبوون: هەریمی پاراستنی مەدیا  -  ١٣ی شوباتی ٢٠١٨

  ر.م