هەپەگە: ٢ سەنگەر و ٢ چەکێ ئەی٤ تێکشکێنران و ٣ سەرباز کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چەلێ و لێلیکان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەنگەر و ٢ چەکی ئەی٤ تێکشکێنران و لانی کەم ٣ سەرباز کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٤ێ ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گەلی دەشتانێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەنگەر و ٢ چەکی قوڕسی ئەی٤ی دوژمن تێکشکێنران و لانی کەم ٣ سەربازی دوژمن کوژران. یەکینەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بێزیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

٢٤ی ئایار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی لێلیکان چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکان نەزانرا.

ئۆپەڕاسیۆن بێئەنجام کۆتایی هات

٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٠لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ ، لە گوندی کەلەش ، ئاستەنگا، تەحتێ ڕەش و تۆرانی سەربە هەرێمی ماسیرۆی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٥:٣٠ بێئەنجام کۆتایی هات.

لە چەمچۆ هێرشی ئاسمانی

٢٤ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ، هەرێمی چەمچۆی سەر بە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبوو."

ف.ق