هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد

هەپەگە: ٤ سیخوڕ و ٨ سەرباز و کۆنترایەک کوژران

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار گورزی قورسیان لە سوپاى تورکیا دا. هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانى هێزی گەریلادا ٤ سیخوڕ و ٨ سەرباز و کۆنترایەک کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییەکانى هێزەکانى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕیى ئەیالەتى سەرحەد دا رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٦:٤٥ دا لە ناوچەى بازیدى ئاگری لە دژی بنکەى سەربازیى سەرێکانی و ئەو سەربازانەى رێگاى سەربازییان دروست دەکرد، ٢ چالاکییان ئەنجامدا.

٤ سیخوڕ و کۆنترایەک و سەربازێک کوژران

هێزەکانمان لە سەر رێگاى بنکەى سەربازیى سەرێکانى لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى جۆری ئامارۆک لە ٢ قۆڵەوە چالاکییان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە ئۆمبێلەکە دا و بە تەواوى تێکیانشکاند. ئەوەندەى روون بووەتەوە لەو چالاکییەدا ٤ سیخوڕ و کۆنترایەک کوژراون.

هێزەکانمان هەر لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگری سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەریان لەسەر سنوور کردە ئامانج، کە کاری لە دروستکردنى رێگایەکى سەربازیدا دەکرد. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە تێکشکێنرا و سەربازێکى دوژمن کوژرا. سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە تۆپی ئۆبیس و هاوەن و تانک دەستیکرد بە تۆپبارانکردن وهاوەنبارانکردنى ناوچەکە.

سەنگەرێکى دوژمن تێکشکێنرا و ٢ سەرباز کوژران

رۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (ئەمڕۆ) لە کاتژمێر ٩ دا، هێزەکانمان لە هەرێمى سیدەکان لە باشووری کوردستان لە دژی سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر لەسەر شاخی لێلیکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەرێکى دوژمن لەسەر ئەو شاخەدا کرایە ئامانج و سەنگەرەکە تێکشکێنرا و ٢ سەربازی ناو سەنگەرەکەش کوژران.

٥ داگیرکەر کوژران

١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١٢:٣٠دا هێزەکانمان داگیرکەرانیان لە شاخی لێلیکان کردە ئامانجی چالاکییەک. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنرا و ٥ سەرباز کوژران. سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە تۆپی جۆر ئۆبیس و هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى شوکێ و شاتانۆس-یان بۆردومانکرد و گەریلا بێ زیان بوو

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەکانى شوکێ و شاتانۆس-یان لە گەڤەرى جۆلەمێرگ و دەورووبەرى گوندی لێلیکان لە هەرێمى سیدەکان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا زیان بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ر.م