هەپەگە: چالاکی هێزەکانمان لە لێلیکان بەردەوامە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە گردی لێلیکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. هەپەگە دەستنیشای کرد کە میدیاکانی تورکیا باس لە کوژرانی ٣ گەریلا دەکەن بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلا لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گردی لێلیکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.هەپەگە ئەو هەواڵانەی میدیاکانی تورکیای بە درۆخستەوە کە باس لە کوژرانی ٣ گەریلای ئەوان دەکات.

' هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەهید ئاگری و شەهید پیرۆز بەردەوامە'

هێزەکانمان لە ١٥ی حوزەیران/٢٥ جۆزەردان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا  زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجام دا. زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکان ئاوەهایە:

گەریلاکانمان لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان جێگیر بوون، چالاکییان ئەنجامادا.لەو چالاکییەدا سەنگەرەکانی دوژمن کرایە ئامانج، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن نەزانراوە. لە هەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا جارێکی دیکە هێزەکانمان گردی لێلیکان کردە ئامانج، لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا،ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

' لە گەلی عەلی درێژ چالاکی : سەربازێک کوژرا'

هێزەکانمان کاتژمێر١٣:٣٠ خولەدکا  دیسان لە گەلی عەلی درێژ-ی هەرێم-ی برادۆست لە دژی سوپای تورکیا چالاککان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

 گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گردی هارون-ی ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. گورزی سەخت لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، ژمارەی کوژراوو بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

'لە بۆردمانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا گەریلای ئێمە شەهید نەبووە'

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ١٥ی حوزەیران/٢٥ی جۆزەردان لە نێوان کاتژمێرەکان ٨ بۆ ٩ی ئێوارە  دؤلی شەهیدان-ی قەندیل-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردمان کرد. لەو بۆردمانەدا هیچ خەسارێکی گیانی بەر گەریلاکانمان نەکەوتووە. ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی سەر بە ئاکەپە بڵاوی دەکەنەوە و باس لە کوژرانی ٣ گەریلای ئێمە دەکات دوورە لە ڕاستی و پروپاگەندەی شەڕی تایبەتە. دەبێت گەلی ئێمە باوەر بەو هەوڵە چەواشەکارانە نەکەن."

ک-ش