هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە چەلێ و ئەلباک شەهید بببوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و ناوچەی ئەلباکی وان لە کۆتایی مانگی ئابدا شەهید ببوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و ناوچەی ئەلباکی وان لە کۆتایی مانگی ئابدا شەهید ببوون.
لە راگەیێنراوێکی ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: سەر لە بەیانی رۆژی ٣١ی ئابدا لە گەلیی تیارێی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، لە دەوروبەری گوندی گۆزەڕەش لە نێوان داگیرکەران و هێزەکانێ ئێمەدا شەڕێکی قوڕس روویدابوو.
لە ئەنجامی شەڕدا سوپای داگیرکەری تورک بە دەستی هێزەکانمان گورزی قوڕسیان بەرکەوت و دوژمن هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ناوچەکە. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەدا، هەڤاڵێکمان بە ناوی مەروان شەهید بوو، هاوکات هەڤاڵێکیشمان بە ناوی سینان بریندار بوو. هاوڕێمان سینان کە لە دژی هێزی داگیرکەران تا دوا گولەی جەنگا، بۆ ئەوەی بەدیل نەگیرێت بە دوایین گولەی کۆتایی بە ژیانی هێنا و شەهید بوو.
ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: مەروان دەریک
ناوی تەواو: ئایتاچ ئایدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئایسەل – نورەدین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٣١ی ئابی ٢٠٢٠/ چەلێ
***
نازناو: سینان دەمهات
ناوی تەواو: ساڤاش تەمەل
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و ناوی باوک: نازمیە – موزەفەر
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٣١ی ئابی ٢٠٢٠/چەلێ
لە ٢٥ی ئابدا لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان لە هەرێمی سپرزێ لە نێوان هەڤاڵێکمان لە کات جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا و سوپای داگیرکەری تورکدا شەر و پێکدادان روویدا. هەڤاڵ حوسێن کە لەو شەڕەدا تا دوا گولە بە قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو.
ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەشمان بەم شێوەیەیە؛
نازناو: حوسێن باشکالا
ناوی تەواو: بارش ئوزدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و ناوی باوک: سەکینە – فەلەمەز
بەروار و شوێنی لەدایکبوون: ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠ / ئەلباک
هاوڕێمان حوسێن لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا کە وابەستەی پیرۆزمەندیەکانیەتی، لەدایک بوو. لە دژی کردەوە نەژادپەرەستیەکانی دەوڵەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک، بۆ ئەوەی تێبکۆشێت، لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری ناو ریزەکانی خۆڕاگریدا کرد. هەڤاڵ حوسێن کە بە جۆش و خرۆشی تێکۆشانەوە دەناسرا، لە چەندین ناوچە و گۆڕەپان، ئەرکی گرنگی پێسپڕدرا و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەی سەرکەوتووانە، جێبەجێ کرد. لە بۆتان بۆ درێژەدان بە گەریلایەتی، هەوڵێکی گەورەیدا و تەنها خۆی لە دژی سوپای داگیرکەر خۆڕاگریەکی گەورە و بێوێنەی کرد. بوو بە یەکێک لە قارەمانانی پێشەنگی بۆتان. هەڤاڵ حوسێن بە رێبازی فیدایی ئاپۆیی لە دژی دوژمن خۆڕاگری کرد و ئەمەش بۆ ئێمە هەمیشە دەبێت بە سەرچاوەی سوودوەرگرتن.
سەرەخۆشیمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی شەهیدە قارەمانەکانمان و گشتی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە خاوەنداری لە بیرەوەریە پیرۆزەکانی شەهیدانمان دەکەین.
لە جۆلەمێرگ ئۆپڕاسیۆنی داگیرکەری
سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٣١ی ئاب لە شاخی سومبولی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە و ئەو ئۆپڕاسیۆنە بە دانانی کەمینی شاراوە لە لایەن دوژمنەوە بەردەوامە.
ناوچەکانی خواکورک و ئاڤاشین بوردومان کران
زانیاریەکان لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەیە؛
لە بەرواری ١ی ئەیلول لە کاتژمێرەکانی نیوان ٢٢:٢٠ خولەک تا ٢٣:٢٠ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سنینی سەر بە هەرێمی خواکورکی بوردومان کرد.
هەمان رۆژ لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک ناوچەی وارخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین و لە کاتژمێر ٢١:٥٠ خولەکیش ناوچەی ئەشکەوتی فرینداران و کورەژارۆی سەر بە هەرێمی زاپ بوردومان کران."
ز.ش