هەپەگە یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە هەفتانین شەهید ببوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) یادی چوار گەریلای کردەوە کە لە ٢١ی ئەیلولدا لە هەفتانین لە ئەنجامی هیرشی ئاسمانی دەولەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە ٢١ی ئەیلولدا لە هەرێمی هەفتانینی هەرێمی پاراستنی میدیا چوار هاورێمان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید ببوون."

ناسنامەی چوار گەریلای ئازادی کوردستان ئەمانەن:

نازناو: عەلی فورات گەڤەر

ناو و پاشناو: فورات کاراساچ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: خانم و نورەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

نازناو: ئاندۆک ئێریش

ناو و پاشناو: دەوران یڵدز

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: فاتما – ڕەشاد

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

نازناو: دیجلە دلبرین

ناو و پاشناو" ئیلیاس نەڤیدی

شوێنی لەدایکبوون: ئورمیە

دایک و باوک: پەروانە – یاوەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩ / هەفتانین

 

پاشناو: شاهۆ فەرزاد

ناو و پاشناو: سەیید مورادی

شوێنی لەدایکبوون: کرمانشا

دایک و باوک: سافیە – عەزیز

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩ / هەفتانین

هاورێکانمان عەلی، ئاندۆک، دیجلە و شاهۆ لە شارەکانی جیاوازی کوردستان لەدایکبوون و ڕاستی گەلی کوردیان لە نزیکەوە ناسی، سیاسەتی دوژمنکارانەی دوژمن بۆ قڕکردنی کوردیان بینی. بۆ ئەوەی وڵامی هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بدەن، بەشداریان لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەریلا کرد و بۆ ئازادی گەلی کورد گیانی خۆیان فیدا کرد. هاوڕێکانمان عەلی، ئاندۆک، دیجلە و شاهۆ هەریەکەیان بوون بە پارێزەری خاکی کوردستان و شەڕڤانانی بەهێزی رێبەر ئاپۆ. لەم قۆناغەدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکی ئازادی دەبینەوە، لە هەرێمی هەفتانین لەدژی داگیرکەری، هاورێکانمان لە ڕیزەکانی پێشەوەی بەرخۆداندا تێبکۆشن و بە مۆڕالێکی بەهێز و جۆش و فیداکاکاری نوێنەرایەتی میلیتانبوون و فیداکاریان دەکرد. ئەم هاوڕێیانەمان بە فیداکاری، بە وابەستەبوونیان، هەروەها بە جۆش و مۆڕال هەموو کاتێک بۆ ئێمە و تێکۆشانەکەمان دەبنە ڕووناکی."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "بە هۆی شەهیدبوونی هاوڕێ میلیتانەکانمانەوە سەرخۆشی لە هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین تا دروستکردنی کوردستانی ئازاد کە خەیاڵی هەڤاڵە شەهیدەکانمانە، تێکۆشانمان بەردەوامی پێبدەین."

ف.ق