هەپەگە یادی گەریلا هەڵگورد مەریوانی کردەوە

هەپەگە یادی گەریلا هەڵگورد مەریوانی کردەوە کە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ دا لە بەستا شەهید ببوو و ڕایگەیاند، بۆ سەرخستنی میراتی شەهیدان خەبات دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی هەڵگورد مەریوان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩دا لە گۆڕەپانی شەهید دیانای هەرێمی بەستای شرنەخ بە هۆی ئۆپەراسیۆنەوە شەڕ روویدا و لە ئەنجامدا هاورێکەمان هەڵگورد (نەکەرۆز سوبهانی) شەهید بوو. زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێکەمان شەهید هەڵگورد بەم شێوەیەیە.

نازناو: هەڵگورد مەریوان

ناو و پاشناو: نەکەرۆز سوبهانی

شوێنی لەدایکبوون: مەریوان

دایک و باوک: فاتیمە و سەڵاح

کار و شوێنی شەهادەت: ٧ی نیسانی ٢٠١٩/ بەستا

هاوڕێکەمان هەڵگورد لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە ناو خانەوادەیەکی ولاتپارێز گەورە بوو و وەک کوردێک لە نزیکەوە تاوانی هێزە داگیرکەرەکانی لەدژی کورد و مرۆڤایەتی بینی. لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی ڕژێمە فاشیستەکان بەرامبەر کورد و لە تەمەنی گەنجێتیدا ڕووی لە گۆڕەپانی تێکۆشان و بەرخۆدان کرد. بە بڕوای ئەوەی تاکە گۆڕەپانی تێکۆشان بۆ ئازادی چوار پارچەی کوردستان چیاکانی کوردستان و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە، تا ئەو ساتەی شەهید بوو بە ڕوحێکی فیدایی لە ئاستێکی بەرزدا تێکۆشانی کرد.

هاوڕێ هەڵگورد لە هەر جێگایەک کە کاری دەکرد بە ڕەنج و پێشەنگایەتی دەناسرا و بە مۆڕالێکی گەورە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکرد. سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هەڤاڵ هەڵگورد و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین میراتی تێکۆشانی شەهیدانمان سەردەکەوێت."

ز.ش