"هەڤاڵ عەگید بۆ ئێمە هێڵە"
ئەو گەریلایانەى لە بەرەکانی شەڕدا ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد رایانگەیاند، فەرماندە عەگید بۆ ئەوان هێڵە.
ئەو گەریلایانەى لە بەرەکانی شەڕدا ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد رایانگەیاند، فەرماندە عەگید بۆ ئەوان هێڵە.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتى ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەن و شیکاریی خۆیان بە بۆنەى ئەو ڕۆژەوە دەخەنەڕوو.
وەک راپەڕینەکانی پێشتر نەبوو
ئاگری ئارارات گەریلای یەژاستار رایگەیاند، هەڵمەتى ١٥ی تەباخ تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و وتی "وەک شەڕڤانێکی سەر رێگای هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، بۆ من شەرەف و شکۆیەکى گەورەیە، کە بەشدارم لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا. هەڤاڵ عەگید بە فیداکاری و دیسیپلینێکى بەهێز لە رێبەرایەتی تێگەیشت و فەرمانەکانی رێبەرایەتیی جێبەجێ کرد".
ئارارات باسی ئەوەیکرد، هەڵمەتەکە وەک راپەڕینەکانی پێشتری کوردان نەبوو، تەنها بۆ رزگارکردنێکى کاتی یان چەند رۆژان نەبوو و وتی "هەڵەتێک بوو کە بۆ کوردستان و مرۆڤایەتی دەستیپێکرد. لە شەڕێکدا ئەگەر فەرماندەیەک ئەرکی فەرماندەبوونی خۆی بەجێنەهێنێت ئەو شەڕە بە شێوەیەکى راست و دروست بەڕێوە ناچێت. بۆیە ئێە هەموومان قەرزداری هەڤاڵ عەگیدین. هەڤاڵ عەگید ئەو عەقڵیەتانەى کە دەیانوت "نابێت" هەموویانی پوچ کردەوە و تێکیشکاندن. بۆ ئێمە قارەمانێکى گەورە و هێڵێکە . ئێستا هەر گەریلایەک لە سەنگەرەکاندا بەو ورە و رۆح و ئازایەتیەوە لە دژی سەربازانی تورکی فاشیست شەڕ دەکات".
لە دایکبوونی رووناکی بوو
بەرفین بێکەس گەریلای یەژاستار رایگەیاند، ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد لەدایکبوونی رووناکی بوو. بە یەکەم گولـلە کە لە دهێ تەقێنرا ترس لە مێشکی مرۆڤەکاندا نەما و وتی "ترسێکى گەورەی خستە دڵی دوژمنان. هەڤاڵ عەگید کە بە رێباز، ئازایەتی و ئیرادەی رێبەرایەتی بوو بە یەک، بوو بە ئومێد و ئازایەتی بۆ گەلی کورد. یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی گەیشتنی ١٥ی تەباخ بەم سەردەمە، ئەو شەڕە ئازایانە و تۆڵەسێنانەیە بوو. لە سایەتی هەڤاڵ عەگید دا ساڵەهای ساڵە گەنجان بۆ ئەوەى خاکی خۆیان لە دوژمنی فاشیست بپارێزن بەشداری رێزەکانى گەریلا دەبن. هەڤاڵ عەگید بۆ ئێمە هێڵی شەڕ و ژیانە".
بەشداری مێژووی نوێ بوو
فەداکار دۆغان گەریلای هەپەگە رایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هاوکات وەڵامدانەوە بوو بە بەرخودانی گەورەی ناو زیندانەکان و گەلی کوردیش بەو هەڵمەتە بەشداری رەوتی مێژوو بوو. سەرنجی خستە سەر تێکۆشانی قارەمانانەى ئێستا کە لە جەنگی حەفتانین دا بەڕێوەدەچێت و وتی "ئێمەش بەهێزبوونمان لەو هەڤاڵانە وەرگرتووە، ئێمە بە بەهێزی شەڕی خۆمان دەکەین و درێژەی پێدەدەین، تێکۆشانی خۆمان گەورەتر دەکەین. ئێمە لەسەر رێگای هاوڕێیانی شەهیدمان رێدەکەین".
٣٦ ساڵ بە رۆح و ورەی عەگید
رۆهات بۆتان گەریلای هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی کوردستان بە رۆح و ورەی ١٥ی تەباخەوە ٣٦ ساڵە لە هەموو شوێنەکانی کوردستان لە دژی داگیرکەری شەڕ دەکەن. بۆتان راشیگەیاند، سوپای تورک بە گەریلا ناوێرێت و ئەوەشی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە کۆتاییان پێدەهێنێت.
کفنی مردنی دڕاند
فەلات دەڤریم گەریلای هەپەگە وتی، گەلی کورد کفنی مردنیان بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دڕی، بۆیە میرات و کەلەپورێکى گەورەی مێژووییە. وتیشی "ئێمە هەموو کات بەو رۆح و ورەیە دەژین. لە چوار پارچەى کوردستان بەرخودان گەورە دەکەین و سەرکەوتنیش هەر بۆ گەریلا دەبێت". دەڤریم سەرنجی خستەسەر بەرخودان و ئەو قارەمانییەى ئێستا لە جەنگی حەفتانین دا بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت