ڕۆژنامهنووسان هەڵمەتی «شەڕڤانان تیرۆرست نین» ڕادهگهیهنن
لە باشووری کوردستان، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس هەڵمەتێکیان له دژی سوکایەتییەکانی میدیای تورکیا به شهڕڤانان ڕاگەیاند.
لە باشووری کوردستان، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس هەڵمەتێکیان له دژی سوکایەتییەکانی میدیای تورکیا به شهڕڤانان ڕاگەیاند.
ڕۆژنامهنووسان له بهیاننامهی ڕاگهیاندنی ههڵمهتهكه كه وێنهیهكی بۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات نێردراوە دهڵێن: جیاواز لە نەتەوە و بیروڕای سیاسی، ئێمە وەک کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس نیگەرانین لە سوکایەتییەکانی میدیاکانی تورکیا کە نووسینگە سەرەکییەکانیان لە ناو هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت دایە، لە نێویاندا ئاژانسی ئەنادۆڵی دەوڵەتی تورکیا، کە بەشی سۆرانی ئەو کەناڵە لە هەولێرەوە سوکایەتیی بە ڕەمزەکانی گەلانی ئازادیخواز و گەلی کورد بەتایبەت دەکات.
«ئەو میدیایەی فەرمی دەوڵەتی تورکیا، لە تەواوی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانیدا بە ئاشکرا یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی میدیاییش دەبەزێنێت. لەم دۆخەدا کە لە ڕۆژئاوای کوردستان سوپای تورکیا هێرشی عەفرین دەکات، شەڕڤانان کە زۆرینەیان کوردن و هەموو نەتەوەکانی دیکەش تێیدا بەشدارن، هێرشی تورکیا ناکەن و تەنها بەرگری لە خۆیان و خاکەکەیان دەکەن. لە بەرامبەردا ئەنادۆڵی تورکیا بە تەواوی شەڕڤانان دەڵێت "تیرۆرست"، پێمانوایە پاشگری تیرۆرست بۆ شەڕڤانانی کورد سوکایەتییەکی ئاشکرایە بە تەواوی هەستی نەتەوەی کورد و گەلانی سوریاش دەکرێت، نیگەرانییەکەش ئەوەیە ئەو میدیایە لە هەرێمی کوردستانەوە و بەزمانی سۆرانی و بەبێ سانسۆر ئەو سوکایەتییانە بە کوردان دەکات.»
ڕاگەیەنەرانی هەڵمەتەکە له بهیاننامهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن: دەوڵەتی تورکیا لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا لە بواری ئازادی ڕادەربڕیندا کەوتووەتە بەر ڕەخنەی ناوەندە جیهانییەکان، بەتایبەت دژی ڕۆژنامەنووسانی کورد و نەیارانی حکومەتەکەی ئەردۆغان، سەدان دەزگای میدیایی کوردی داخراون و هەزاران ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون، لەبەرامبەردا تەنها داواکاری ئێمە ئەوەیە، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش بەو سوکایەتییانە بگرن و بەپێی یاساکانی ناوخۆ و دەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو میدیایەدا بکەن و چیتر ڕێگا بەو سوکایەتییانە نەدرێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بە شەڕڤانانی کورد بکرێت.
له كۆتایی بهیاننامهكهدا ڕۆژنامهنووسان ڕایانگهیاندووه: ئێمە وەک ژمارهیەک ڕۆژنامەوان کە ناومان لە خوارەوە هاتووە هەڵمەتی «#شەڕڤانان تیرۆرست نین، نا بۆ سوکایەتی بە گەلانی ناوچەکە»، ڕادەگەیەنین و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم نانیشانەوە پشتیوانی خۆیان دەرببڕن، لە کۆتاییشدا داواکاری ڕۆژنامەنووسان ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان و سەندیکا و سەنتەرەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربڕین دەکرێت.
ڕۆژنامهوانان ناونیشانێكی ئیمهیڵیان بڵاوكردۆتهوه و داوا له ڕۆژنامهوان و نووسهران دهكهن بهشداربن له ههڵمهتهكه و ناوی خۆیان بۆ ئهم ئیمهیڵه بنێرن: [email protected]
بەشدارانی ههڵمهتهكه:
١-سۆران حسێن – ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
٢--دڵشاد خۆشناو – ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ - سلێمانی
٣-ڕێزان محەمەد – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
٤-ئەیهان سەعید – ڕۆژنامەنووس – دهۆک
٥-دیاری محمد - ڕۆژنامەنووس -
٦-سەلمان کۆچەری – ڕۆژنامەنووس - ڕانیە
٧-هەڵۆ مەرگەیی - ڕۆژنامەنووس - ڕانیە
٨-جبار عزیز - ڕۆژنامەنووس - ڕانیە
٩-کارزان کریم – ڕۆژنامەنووس – هەولێر
١٠-هەژار ئەنوەر – ڕۆژنامەنووس – هەولێر
١١-مەریوان مەلا حەسەن – ڕۆژنامەنووس – هەولێر
١٢-هۆزان زوبێر – ڕۆژنامەنووس – سلێمانی
١٣-ئاوات پوری – نووسەر و ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
هـ.هـ