هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی سەرپێچیکاران لە کەرکوک دەستی پێکرد
پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد بۆ نەهێشتنی چەند دیاردەیەکی ناشرین کە لە شاری کەرکوک سەری هەڵداوە و دیارترینیان بوونی ئۆتۆمبێڵی جام رەشە.
پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد بۆ نەهێشتنی چەند دیاردەیەکی ناشرین کە لە شاری کەرکوک سەری هەڵداوە و دیارترینیان بوونی ئۆتۆمبێڵی جام رەشە.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، بە فەرمانی لیوا (عەلی کەمال عەبدولرەزاق) بەرێوبەری پۆلیسی کەرکوک و بەسەرپەرشتی عەمید (سینان بەیاتی) دەستکرا بە هەڵمەتێکی بەرفراون و دانانی خالی پشکنین لە تەواوی شارەکە بۆ دەستگیرکردن و سزادانی سەرپێچیکەران، هەڵمەتەکە بە بەشداری هێزێکی زۆری پۆلیسی فریاکەوتن و پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی کاروباری ناوخۆ و چەند دەزگایەکی ئەمنی دیکەی لە شارەکە ئەنجامدراوە.
هێزەکان لەشێوەی مەفرەزە لەسەرجەم شەقامەکاندا دانراون بۆ لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار و سزادانی ئەو شۆفێرانەی جامی ئۆتۆمبێڵەکانیان رەش کردووە یاخود پەردەیان بۆی بەستووە و یان ژمارەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەت و کاغەزی فەرمی ئۆتۆمبێلیان نیە.
ز.ش