وەرزی چنینی توتن لە شەنگال

توتنی کەرسێ یەکێکە لە جۆرە باشەکانی توتون و لە سەرەتای مانگی شەش لە شەنگال دەچێنرێت. لە ئێستادا جوتیاران بەرهەمەکانیان کۆدەکەنەوە.

توتنی کەرسێ یەکێکە لە جۆرە باشەکانی توتن. ئەو توتنە لە گەلیی کەرسێ، سەری کانیە پیرە تا کۆتایی کانیە پیرە خای لە شەنگال دەچێنرێت، ئەو جوتیارانەی لە مانگی شەش توتنیان چاندبوو لە ئیستادا بەرهەمەکەی دەچننەوە.

جوتیاران لەبەرهەمەکانیان ڕازین و دەڵێن: "زەویی شنگال بۆ چاندنی توتن گەنجاوە و بووەتە سەرچاوەیەک بۆ بژێویی ژیانمان". بەرهەمەکەیان هەر لە ناو خۆی شەنگال ساغ دەبێتەوە و لە شەنگال تا توتنی کەرسێ هەبێت توتنی تر بەکارناهێنن.

ژ.ت