٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژران

راگەیاندرا، ٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژراون.

بەپێى راگەیاندنى لایەنە ئەمنییەکان، هێرشبەرەکان سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٧:٣٠دا بە چەکەوە چوونەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێر. لەکاتى چوونە ژوورەوەیاندا تەقەیان کردووە و پۆلیسێک برینداربووە.

بەپێى راگەیاندراوى پارێزگاى هەولێر، دەکرێت هێرشبەرەکان ٢ یان ٣ کەس بن، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیارى لەبارەى ناسنامەى هێرشبەرەکان، چەکەکانیتان و ئامانجی هێرشەکەیان لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە هەرێمیەکان لە هەولێرەوە رایانگەیاند، ٢ لە هێرشبەرەکان کوژراون و یەکێک لەو کەسانەى کە بە بارمتەیان گرتبوو، رزگارکراوە.

لە دەورووبەرى بیناى پاریزگاى هەولێر رێوشوێنى ئەمنیى توند گیراوەتەبەر. ئاماژە بەوەش دەکرێت، تاوەکو ئێستا دەنگى چەک و تەقە لە ناو بیناى پارێزگاى هەولێرەوە دەبیسترێت.

ر.م