له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» و ساڵیادی شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی گه‌وره «عه‌گید (مه‌عسووم قۆرقماز»، به ئاماده‌بوونی فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان، ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رماندار و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا-ستار مه‌ڕاسیمێكی یادكردنه‌وه ساز كرا.
مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل موراد قه‌ره‌یلان له وته‌یه‌كدا باسی له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی گه‌وره عه‌گید (مه‌عسووم قۆرقماز) كرد.
قه‌ره‌یلان وتی: ٢٨ی مارس\٨ی خاكه‌لێوه ساڵیادی شه‌هیدبوونی فه‌رمانداری گه‌وره، هاوڕێ عه‌گید (مه‌عسووم قۆرقماز)ه. ئێمه فه‌رمانداری گه‌وره هاوڕێ عه‌گید، فه‌رماندارییه‌كه‌ی و ئه‌و هێڵه‌ی گوزارشتی لێ ده‌كرد، بۆ خۆمان وه‌ك ڕوانگه‌ی ژیان و تێكۆشان ده‌بینین.
«به ده‌یان هه‌زار عه‌گید هه‌ن»
«هاورێ عه‌گید نه‌ك ته‌نیا هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ-ی ده‌ستپێكرد و فه‌رمانداره‌تیی كرد، ئه‌و گوزارشتی له هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرد. له گوزارشتكردنی هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆدا، له به‌ره‌وپێشبردنی شه‌ڕی چه‌كداری و چه‌سپاندنی رێبازی گه‌ریلا به ڕۆڵێكی پێشه‌نگانه هه‌ستا. بناغه‌ی گه‌وره‌یی فه‌رمانداره‌تییه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌یه. ئه‌و ساڵی ١٩٨٦ له كه‌مینێكی بێ ویژدانانه‌ی دوژمن‌دا له چیای گابار شه‌هید بوو. له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌و، سه‌دان و هه‌زاران عه‌گید دروست بوون. ئه‌و عه‌گیدانه‌ی به شوێنپێی عه‌گیدی گه‌وره‌دا هاتوون، ئه‌م تێكۆشانه‌یان به‌م ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یاند. بۆ ئه‌مه‌ش له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانداری گه‌وره هاوڕێ عه‌گید-دا، یادی هه‌موو عه‌گیدان و شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه. عه‌گیده‌كان نه‌مرن و نامرن. تێكۆشانی ئازادیی كوردستان ئه‌م ڕاستیی نه‌مرییه‌ی عه‌گیده‌كانی به كرده‌وه ئاشكرا كردووه. ئه‌مڕۆ هه‌زاران و ده‌یان هه‌زار عه‌گید هه‌ن. نه‌مری وه‌هایه.»
له دوای كۆتاییهاتنی مه‌ڕاسیمه‌كه، هه‌موو فه‌رماندار و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رفره‌وان كرا. قه‌ره‌یلان به‌تایبه‌تی باسی گرنگیی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له ساڵی ٢٠١٨ی دا كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی پێشه‌نگانه.
«به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین ڕێی بۆ تێكشكاندنی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په-داعش كردۆته‌وه»
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان وتی: «ئێمه له ساڵی ٢٠١٨‌دا ده‌مانه‌وێ تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و تێكۆشانی شۆڕشی هه‌رێمه‌كه گه‌شتر و به‌هێزتر بكه‌ین. ده‌رفه‌تی تێكشكاندنی شه‌پۆلی فاشیزمی ئاكه‌په، مه‌هه‌په و داعش، له لایه‌ن به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین بناغه‌كه‌ی دانراوه. گه‌لی ئێمه له عه‌فرین و ته‌واوی كوردستان به فیداكارییه‌كی گه‌وره تێكۆشانی تا ئه‌م ڕۆژه هێناوه. ئه‌گه‌ر له ئێستاش به‌دواوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌خوازرێت به‌رده‌وام بێت، سه‌ركه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات. ئێستا به‌رخۆدانی عه‌فرین پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌مه ده‌كات. پێویسته ئێمه بزانین كه شكاندنی شه‌پۆلی فاشیزی ئاكه‌په-مه‌هه‌په و داعش نه‌ك ته‌نها ڕێ له به‌رده‌م شۆڕشی كوردستان و توركیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ڕێ له به‌رده‌م شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیش ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌نده ئه‌نجامی گرنگی ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و خه‌باته‌ی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان ده‌یكه‌ین، ته‌نیا په‌یوه‌ندیدار نییه به گه‌لی كورد و كوردستان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه. ئه‌مه زۆر گرنگه.»
«ساڵی ٢٠١٨ له سه‌رانسه‌ری كوردستان له‌نێوان كوردان و داگیركاریی توركیا شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووده‌دات»
«وادیاره له ساڵی ٢٠١٨‌دا، له‌نێوان گه‌لی كورد و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باكوری كوردستان، ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان شه‌ڕێكی گه‌وره ڕووده‌دات. له لایه‌كه‌وه داگیركاریی توركیا، له لایه‌كی دیكه‌وه‌ش شۆڕشی ئازادیی كوردستان و شۆڕشی دیموكراتیی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌یه. له‌م شه‌ڕه‌دا ئێمه هیوادارین كه گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان سه‌ركه‌ون. چونكه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه زۆره.»
«كاروانی ئێمه، ده‌بێته كاروانی ئازادیی كوردستان، ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین»
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا چاره‌نووس و دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستی گه‌له‌كه‌مان دایه.
«ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و ده‌رفه‌تانه ببینین كه ئێستا هه‌ن و به‌پێی ئه‌وه ئه‌و پێشه‌نگایه‌تییه بكه‌ین كه ده‌خوازرێت، دواڕۆژ و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت. هه‌ر بۆیه به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته كادیر و فه‌رمانداران به ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌ی خۆیان هه‌ستن. له‌ژێر ڕۆشنایی ڕوانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و به شوێنپێی فه‌رمانداره عه‌گیده‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای یادی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د، به‌رچه‌م، به‌دران، په‌روه‌ر و ساڵحه‌كان پێویسته ڕۆحی شۆڕش گه‌شتر و به‌هێزتر بكرێت. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ته‌واوی هه‌ڤاڵان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و به‌پێی ئه‌و پلانسازییانه‌ی ڕوون كراونه‌ته‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ڕۆڵ ده‌گێڕن، كاروانه‌كه ده‌بێته كاروانی ئازادیی كوردستان و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ. كاروانی ئێمه ده‌بێته كاروانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه بۆ شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. كاروانه‌كه ده‌بێته كاروانی ئازادیی گه‌لان. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها بێت، پێویسته هه‌موو هه‌ڤاڵان خاوه‌نداره‌تی له به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان بكه‌ن. كێماسییه‌كانی خۆیان ببینن، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ته‌واو به‌شداربن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه. ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه هه‌موو هه‌ڤاڵان سه‌رده‌كه‌ون. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت. سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان ده‌بێت.»
مه‌ڕاسیم و كۆبوونه‌وه به‌بۆنه‌ی یادی «هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تی» و ساڵیادی شه‌هیدبوونی فه‌رماندار عه‌گید، به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كان كۆتایی پێهات.
s.m