لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو گرووپێک لە کۆڵبەران لە سەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوچە سنووریەکانی چاڵدێران لەژێربەفر وهەرەسدا مابوونەوە، بە هۆی سەرماوە دووانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز ئەو دوو کۆڵبەرەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی گوندی عیسا گولیک سەربە شاری چاڵدێران-ی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ناوەکانیان تاهیر ئەدیبی و فەرهاد نەقشییە.هەروەها کۆڵبەرێکی تربەناوی بەهزاد خەلیلی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری چاڵدێران لە سنووری پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
تەرمی ئەو کۆڵبەرانە دوێنێ بە هەوڵدانی خەڵک و هێزەکانی مانی سوور لە ژێر بەفردا دەرهێنراون.
ک-ش