٤ شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردران

بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەدادی سەر بە کانتۆنی حەسەکە و بە سازکردنی مەراسیمێکی شایستە، تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەداد بە خاک سپێردران.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بە بەشداری نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هاوڵاتیانی ناوچەکە بەڕێوە چوو.

هەر یەک لە ئەمیر محمد، باسم محمد، عەبدولا محمد و عەباس عەلی شەڕڤانانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گوندی ساراجیی سەر بە ناوچەی دەشیشا کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا شەهید ببوون.

لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان لە لایەن ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانەوە خوێنرایەوە و پاشان رادەستی خانەوادەکانیان کرا.

دواتر بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی هەر یەک لە شەهیدان، بە وتنەوەی دروشمی هاوسۆزی بۆ شەهیدانی رێگای ئازادی، بەخاک سپێردران.

ز.ش