هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد

پارتی ئازادی ژنانی کوردستان شەهید ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە

پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، هۆکاری چالاکییەکەی هاوڕێمان ڤیان، شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و هەستیاربوونی دۆست و هاوڕێکانی بوو لە دژی گۆشەگیرییەکە.

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی یەژا-ستار و ئەندامی پارتی پاژک ڤیان جاف (لەیلا والی حسێن)ی بەبیر هێنایەوە و لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەی پاژک-دا هاتووە:

"ساڵی ٢٠٠٦ شەوی یەک لەسەر دووی مانگی شوبات، لە شاخەکانی کوردستان ژنی کوردی قارەمان و هاوڕێمان لەیلا والی حسێن (ڤیان جاف) بۆ دۆست و دوژمن سەلماندی کە تێکۆشان بە چی بڕیارێک دەکرێت. هاوڕێمان ڤیان کە خەڵکی شاری سلێمانییە و لەگەڵ راپەڕینەکانی باشوری کوردستان گەورە بوو، لە ناو ئەنجومەنی پارتەکەماندا جێی گرت. بەو نامەیەی دوای چالاکییەکەی خۆی، بۆ هاوڕێ و گەلی باشوری کوردستان بەجێی هێشتبوو، گەیشتە ئاستی مانیفەستۆیەک. هاوڕێمان ڤیان لە دژی ئەو هەوڵەی دوژمن کە دەیویست رۆژەکەمان تاریک بکەن، تێکۆشانی کرد و حەز و بڕیارەکەی بوو بە بنچێنەیەکی مێژووی تێکۆشانەکەمان.

'دەیانەوێت بێ ئیرادەمان بکەن'

هاوڕێ ڤیان لە مانەکەیدا وتبووی:" پلانگێری نێودەوڵەتیی لە ئیمراڵی و هاوکات قۆناغێکی نوێی مەترسیدار لە دژی گەلی کورد دەستی پێکردووە. دەیانەوێت هەوڵە ئاشتیخوازەکانی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، پووچەڵ بکەنەوە. بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەم بانگەوازییە دەکەن کە تەسلیم ببین و واز لە ئاپۆ بهێنین. دەیانەوێت بێ سەرۆک ئاپۆ و بێ ئیرادە و بێ ئایدۆلۆجیمان بکەن."

پێشبینییەکانی هاوڕێ ڤیان لەسەر پلانگێری نێودەوڵەتی کە لە نامەکەیدا ئاماژەی پێ کردبوو، ئەمڕۆ فراوانتر و قوڵتر دەردەکەوێت.

'بڕیارەکانی ڤیان، سەرکەوتن دەخولقێنن'

هێزە پلانگێڕەکان شتێک بە ناوی کورد و کوردستانیان پێ قبول ناکرێت. بۆ بەدیلگرتنی کورد و بە تایبەت ژنان و بۆ ئەوەی دووریان بخەنەوە لە رێگای تێکۆشان هەموو هەوڵێکیان دەدەن. بڕیارەکانی ڤیان کە بەم تێکۆشانەی زیان بە دوژمن دەگەیێنێت، بۆ ئەوەی هەنگاو بنرێن، پەرەی بەم جۆرە چالاکییانە داوە. پێویستە گەلی کورد و بە تایبەت ژنان لە دژی سیاسەتەکانی دژی ناوچەکە بوەستنەوە.

'جگە لە خاک، دەیانەوێت هۆشمەندیشمان داگیر بکەن'

دەسەڵاتداریی ناوەندی، بۆ ئەوەی گەلی کورد قڕ بکات، بە تایبەت دەوڵەتی تورکی ئەرکدار کردووە. دەیانەوێت پیرۆزییەکانی گەلی کورد لە کوردستان لەناو بەرن و بیکەن بە بەشێک لە سیستمەکە. بە تایبەت دەیانەوێت خاکی باشوری کوردستان و هۆشمەندییەکەشی داگیر بکەن.

هەوڵەکانی داگیرکردنی کوردستان کە لە هەموو روویەکەوە دەدرێت، پرۆژەیەکی تەسلیمگرتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ستراتیجییە. پلانگێری نێودەوڵەتی بەشێکی بنچێنەیی پرۆژەی تەسلیمگرتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆ ئەوەی گەلی کورد قڕ بکەن و زیهنییەتی کوردبوونیش بە تەواوەتی بەدیل بگرن و بە ئاسانی لە ناو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی خۆیان بکەنەوە، ئەم پلانگێرییە ناودەوڵەتییەیان ئەنجامدا. رێبەر ئاپۆیان وەکو بەهێزترین و گەورەترین رێگریی کۆمەڵایەتی لە بەردەم ئەم قۆناغە بینیبوو. هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی فکر، کلتور، زمان، خۆپاراستن، پەروەردە، ئابۆری، ماف و کۆمەڵایەتیبوونی گەلی کوردی سەر لە نوێ بونیاد نایەوە و لە هەموو ئاستێکدا، هەبوونی گەلی کورد بە ئازادانە پیشان دەدات و لەم چوارچێوەیەدا هەوڵێکی گەورە دەکات. بۆیە هێزە دەسەڵاتخوازەکان، بە رێگای تورکیا کە وەکو داردەستێک تەماشای دەکەن ، دەیانەوێت گەلی کورد لە ژنان جیا بکەنەوە و پارچەیان بکەین. دەیانەوێت کورد بە دیل بگرن و هیچ نەبێت بە دەوڵەتی تورکەوە ببەستنەوە. دەسەڵاتداریی ناوەندی هەنگاوی یەکەمی ئەو پلانەی لە باشوری کوردستان ناوە. هاوڕێ ڤیان ئەم راستییەی بینی و چالاکییەکەشی لە دژی ئەم هەنگاوە ئەنجامدا.

'راستیی سەرۆکمان دەخەینە روو'

ئێمە وەکو پارتی ئازادی ژنانی کوردستان، ئەو راستییە کۆمەڵایەتییەی سەرۆکمان هێنایە کایەوە، جێبەجێی دەکەین و لەم پێناوەشدا تێکۆشانێکی گەورە دەدەین. هەروەها تێکۆشانی دیمۆکراسیی بۆ یەکێتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوانتر دەکەین. بە پێچەوانەی دەسەڵاتپارێزی ناوەندی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، راستی کۆنفیدرالیزم لە هەموو ئاستەکانی ژیانی دیمۆکراسی، جێگیر دەکەین. هەر کەسێکی کورد و ژنێکی کورد، بە خۆڕاگرییەکی بەهێزترەوە، تێکۆشانی دیمۆکراسی گەورەتر دەکات و بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر بیکات بە سیستماتیک، زیاتر خۆڕاگر دەبێت و تێدەکۆشێت.

بڕیارداریی چالاکییەکەی هاوڕێ ڤیان ئەمەی ئاشکرا کرد. هۆکاری چالاکییەکەی هاوڕێ ڤیان شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و هەستییاربوونی دۆست و هاوڕێکانی بوو لە دژی گۆشەگیرییەکە. گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ واتە هێرشە قڕکەرییەکانی گەلی کورد، هەروەها ئایدۆلۆجی، سیاسی، ماف, مرۆڤبوون و کلتورە. داگیرکاریی سەر کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. گۆشەگیری تاوانی قڕکردنە. تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورک و هاوکارانی، تێکۆشانە لە دژی تاوانی قڕکردن.

لە کەسایەتی ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکەمان شەهید ڤیان جاف، هەموو شەهیدانی مانگی شوبات بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە. بەو بڕیارەی هەمانە بۆ ئازادی سەرۆک، گەل و ژنان، تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین."

ز.ش