پارتی لە زینی وەرتێ دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ لێدەدات

دەڤەری وەەرتێ لە شەڕی براکوژیدا زۆرترین خوێنی لێ ڕژاوە، بەهۆی پێشرەویەکانی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان مەترسی دووباوە بوونەوەی رووداوەکانی میژوو هەیە.


زینی وەرتێ کە دەکەوەێتە دۆڵی شاوری سەر بە ناحیەی وەرتێ و بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای قەزای ڕانیە، هاوکات دەڤەرێکی وایە دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان هەردوو قەزای چۆمان و ڕانیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێگای چیادا دەکەوێتە نێوان هەردوو چیای قەندیل و کاروخ، هاوکات ناوندێکی ستراتیژیکی سەربازیە، بە شێوازێک هەر هێزێک لە وێ جێگیر ببێت دەتوانی بە ئاسانی دۆڵی شاوری و دۆڵی زەرگەلی لە قەندیل کۆنترۆل بکات.

هاوکات ئەوە ناوچەیە لانکەی زۆربەی شۆرشەکانی کوردستان بووە، بە تایبەتی شۆرشی نوێی باشوری کوردستان لە دوای ساڵانی ١٩٧٥ تاکو ڕاپەرینی گەلی باشوری کوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس لانکە پێشمەرگەکانی یەکێتی بوو، شەری پارتیزانیان تێدا دەکرد، لە ساڵانی ١٩٩١ بەدواوە هەر یەک لە یەکێتی و پارتی کاتێ شەریان لە دژی یەکتر کرد زۆرترین شەڕەکان لەو دەڤەرە ڕوویدا و بە شێوازێک لە هەموو گرد و تەپەکانی ئەو ناوچەیە خوێنی شەری براکوژی تێدا ڕژاوە، لە دوای کۆتایی هاتنی شەر بە ڕیکەوتن ئەو ناوەچەیە وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی-یەنەکە مایەوە.

لە ساڵی ١٩٩١ تاکو مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەو ناوچەیە ئارامترین ناوچەی باشوری کوردستان بووە، هێچ کێشەکی ئەمنی و سیاسی نەبووە، بەڵام لە ناوەراستی مانگی ئاداری ئەمساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە ژێر ناوی قەدەغەی هاتوچۆ ‌هێزی لیوای ٧ چۆمانی ناردە سەر زینی وەرتێ، بەڵام هەر زوو نیەتی پەدەکە ئاشکرا بوو کە  ناردنی ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچەیە قەدەغەی هاتوچۆ نیە، بەڵکو لەشکەرکێشی پێشەروی هێزەکانی پەدەکەیە بۆ ناوچەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-یەنەکە بۆیە یەکێتی هێزی ناردە ناوچەکە لە بەرامبەر پارتی خۆیان جێگیر و داوایان لە پارتی کرد هێزەکانی لە ناوچەکانی یەکێتی بکشێنێتەوە.

لە لایکی تریشەوە پەکەکە ئەو پێشرەویە بە پلانی داگیرکاری تورکیا دەزانێت کە لەڕێی پارتیەوە جێبەجێی دەکات لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە سێ گەریلای خۆی ناردە ناوچەکە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ئاشتیانە داوا لە پەدەکە بکەن هێزەکانی لەو ناوچەیە بکشێنەوە چونکە مەترسی بۆ سەر قەندیل و هەرێمەکانی پاراستی میدیا هەیە، بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەی نیەتی ئاشتیانەی پەکەکە لە پشتەوە خەنجەری لە پەکەکە داو هەواڵی ئەو سێ گەریلایەی دابە تورکیا و ئەو سێ گەریلایە لە ١٥ی نیسان بە هۆی بۆردومانی فرۆکەی سوپای داگیرکەری تورکیاوە شەهید بوون.

سەرەڕای شەهید بوونی ئەو سێ گەریلایەش پەکەکە و گەریلا کاردانەوەیەکی سەربازیان پێشان نەداوە، بەڵکو داوایان کرد پەدەکە لە ناوچەکە بکشێتەوە بۆ ئەوەی شەڕ دروست نەبێت، بەڵام تا ڕۆژی ئەمرۆ بە پێچەوانەی خواستی هەموو لایەنە سیاسیەکان هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچەکە و پێگەکانی خۆی بەهێزتر دەکات، جێاواز لەو هێزەی لێوای ٧ چۆمان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هیزێکی تری زیرەڤانی لە پشتی زینی وەرتێ بە دیوی وەرتێ جێگر کردووە دەهۆلی شەری کورد لیدەدات، باس لەوە دەکرێت لە ناو ئەو هێزەدا پێشمەرگەی ڕۆژیش بوونیان هەیە.

پەدەکە هەر بەوەندە ڕانەوەستاوە بەڵکو بە گوێرەی وتەی هاوڵاتیانی گوندەکانی دۆلی شاوری و وەرتێ کۆمەڵیک کەس بینراون لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی بە تورکی قسەیان کردوە و جیهازی چادیری و سیخوریان پێ بووە، خەڵکی ناوچەکە گومانیان لەوە هەیە ئەو کەسانە میتی تورک بن، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ پێشەروییەکانی پەدەکە بۆ ناوچەکە، فرۆکە سیخوریەکانی تورکیا بە بەردەوامی بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێنەوە.

هەموو ئەو هەنگاوانەی پەدەکە، لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان و خەڵكی دەڤەری وەرتێ و دۆڵی شاوری نیگەران کردووە و داوا لە پارتی دێموکراتی کوردستان دەکەن هێزەکانیان لە ناوچەکە بکشێنێتەوە، بە پێچەوانەوە لە ئەگەری هەر ئاڵۆزیک و شەرێكی ناوخۆ، پارتی دێموکراتی کوردستان هۆکار و تاوانباری سەرەکیە و جارێکی تر مێژووی شەری نێوان کوردان دووبارە دەبێتەوە.

ز.ش