پارچەکردنی کوردستان خزمەتی کێ دەکات؟
گواستنەوە و جێگیریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ بووەتە ڕۆژەڤی سەرەکی و موقۆموقۆی ناو گەل لە چوار پارچەی کوردستان. پرسیار و دڵەڕاوکێی گەل ئەوەیە کە دەبێت چی لەم بابەتە بکەوێتەوە؟
گواستنەوە و جێگیریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ بووەتە ڕۆژەڤی سەرەکی و موقۆموقۆی ناو گەل لە چوار پارچەی کوردستان. پرسیار و دڵەڕاوکێی گەل ئەوەیە کە دەبێت چی لەم بابەتە بکەوێتەوە؟
گواستنەوە و جێگیریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە زینی وەرتێ بووەتە ڕۆژەڤی سەرەکی و موقۆموقۆی ناو گەل لە چوار پارچەی کوردستان. پرسیار و دڵەڕاوکێی گەل ئەوەیە کە دەبێت چی لەم بابەتە بکەوێتەوە؟ ئەگەر ئاڵۆزی و شەڕی چەکداری لەنێوان هیزە کوریەکاندا دەستپێبکات چ کارەساتێک بەدوای خۆیدا دەهێنێت.؟
هەر کەس ئەوە باش دەزانێت کە کوردستان یەک پارچە و گەلی کورد یەک نەتەوەیە، بەڵام بە دەستی داگیرکەران و هێزە دەرەکییەکان کوردستان پارچە کراوە و وەکی گۆشتی خێر بەسەر چوار داگیرکەردا دابەشکراوە. لەگەڵ سەرهەڵدانی تاوتاوی کەسانی ئازادیخواز دژی فشار و زۆردەستی لە لایەن دەوڵەتانی سەردەستی کوردستانەوە سەرکوت دەکران. لە هەمانکاتدا چوار دەوڵەتی داسەپاو و زلهێنزان کەس و لایەنی خۆیان دروست کرد. تەنانەت بەشێک لەو لایەنە شۆرشگێرانە کە سەردەمێک بۆ ئازادی کوردستان شەڕیان دەکرد و شەهیدیان دەدا، بە چاوبڕینە کوردی و دەسەلات و پارە، کەوتنە خزمەتی پیلانگێڕنا. کوردستانی چوار بەش کرایە هەزار بەش، ئیتر زۆرێک لە لایەنەکان ئەوانی دیکە قبوڵ ناکەن. ئەمەش تەڵەی دوژمنە، پارچە بکە و حکومەیان بکە لە کوردستاندا بە باشی کاریگەری خۆی نیشانداوە. بیری نەتەوەیی بووە بە بیری پارچە و بووە بە بیری حیزب و وردە وردە بووە بە بنەماڵە و ئیستا ئیتر بووەتە بیر شەخسی. لە لایەکی ترەوە سیستمی پەروەردە و ژیان لە چوار دەسەڵاتەکەی سەر کوردستان دایانڕشتووە، هوشمەندی مێژوویی کوردیان سڕییەوە. بە بێڕێزی و سیستماتیک کارکردن بۆ بێنرخ کردنی کلتور و زمانی کورد، گەلی کوردیان گەیاندە ئەو باوەڕەی کە بۆ خۆمان، کلتورر و زمان و مێژوو و کەسایەتی خۆمان بچووک ببینین. کەسیەتیەکت بێ باوڕ، بێ هەست و بێ ئیرادەیان لێ دروستکردین. ڕێبەر ئاپپ دەڵێت، "کورد عاشقی بکوژی خۆیەتی". ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە. کارنامەی هەموو حیزب و لایەنەکان لە ڕابردوو و ئێستادا لەبەرچاوە.
لە قۆناغێکی وەهادا پەکەکە دامەزرا. هەر لە سەرەتادا پەکەکە بە ناوی پارچەگەریەوە کاری نەکرد. ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها دەستیپێکرد. پرسیار ئەوە کە ئایا "ڕێبەر ئاپۆ" وەها بیری دەکردەوە کە من ئەوەندە بەهێز دەبم کە هەر چوار پارچەی کوردستان داگیر بکەم؟ عەقڵ ئەمە قبوڵ ناکات. چونکە ڕەوشی باکووری کوردستان لە هەر سێ پارچەیەکی تر لە هەموو بوارێکدا خرابتر بوو، تا ئەو ئاستەی کە بە کوردی قسەکردن تاوان بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە مێژوودا بۆ وڵامی ئەم پرسیارە گەڕا. هەموو سەرهەڵدانەکانی شیکردەوە و کەم و کوڕی و لایەنە باشەکانیشی وەک ئەزموون وەگرت. گەیشتە ئەو باوەڕەی کە کوردستان بە عەقلیەتی پارچەگەریەوە، هەر کوردستانێکی پارچەکراو و کوردێکی خۆخۆر دەبێت. بۆیە هەموو ژیان و تێکۆشانی خۆی خستە خزمەتی یەکێتی نەتەوەیی. بە دڵنیاییەوە دەستکەوتی زۆر گرنگ و گەورەشی بەدەستهێنا. لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم. لایەنە کوردییەکانی باشووری کوردستان، هۆکاری بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەخەنە ئەستووی پەکەکە. بردنی هێزی پێشمەرگە بۆ وەرتێ کە ناڕەزایی پەکەکەی لێکەتووەتەوە، جارێکیتر یەو بیانووەی بە دەستی لایەنەکانی باشوورەوە داوە کە زۆر بوێرانە لە لێدوانەکانیاندا دووبارە بڵێن با پەکەکە بچێتەوە لە تورکیا خەبات بکات. باشە با ئەو بەڕێوەبەر و لایەنانە ڕوونی بکەنەوە بۆ تورکیە دۆستی ئێوە و دوژمنی پەکەکەیە؟ بۆ سەدام دۆستی کۆمەڵە و دیموکرات و دوژمنی ئێەوە بوو؟ بۆ ئێران دوژمنی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان و دۆستی ئێوە بوو؟ باش دەزانن تورکیە پێشتریش لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هات بۆ ئەوەی سلێمانی داگیر بکات، خۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەکەکە نەبوو. پەکەکە لە باکووری کوردستان هەیە و تورکیاش هەیە، بەڵام باکووری کوردستانی چۆڵ نەکردووە.
کێشەی تورکیا پەکەکە نییە، بەڵکو کێشەی تورکیا و ئێران و سوریا و ئەمریکا و ئەوروپاش هەبوونی کوردی ئازادە. ئەوان کوردێکیان دەوێت کە ملکەچیان بێت، کوردێکیان دەوێت لە خۆ بێگانە و بێدەنگ بێت. کوردێکی پارچەکراو و نەزانیان دەوێت کە باشتر خزمەتیان بکات. باشووری کوردستان تەنها جێگای تەراتێنی هێزی تورک نییە، بەڵکو بووەتە ناوەندێکی هەواڵگری و پێشانگایەکی کاڵاکانی هەموو دەوڵەتیانی جیهان.
بابەتێکی تر کە دەبێت هەموو کەس باش بزانێت گۆڕەپانی خەباتی پەکەکە تەنها تورکیا نییە، چۆن پەکەکە تەنها لە گەلی باکووری کوردستان پێک نەهاتووە. لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد کە ڕێبەر ئاپۆ بە عەقلیەتی پارچەوە بزووتنەوەکەی بنیات نەناوە. کوردستانیانە بیرۆکەی خۆی داڕشتووە بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی خستووەتە ژێر کاریگەری ئەو فەلسەفەوە. خۆ پەکەکە تەمەنی لە زۆرێک حیزبە کوردیەکانی تر کەمترە. لە مێژووی کورددا کام حیزب و لایەنی کوردی هەبووە کە هێزێکی ئەوەندە گەورەی لە گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان و نەتەوەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردەوە. هێز و باوەڕی بەخشییەوە بە گەلی کورد. خەون و خولیاکانی گەلی کوردی بەدی هێنا. هێزی پاراستنی گەلی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دروست کرد، بێ ئەوەی دەست درێژی سەر کەرامەتی کەسایەتی کورد بکەن، بەڵکو بە ڕوحێکی فیداییانە پاراستنی شەرەفی کوردستان دەکەن. گەل تەڤگەری ئاپۆیی باش دەناسێت و وەک گەورەترین هیوا چاوی لێدەکەن. ڕوون و ئاشکرایە کام لایەنی کوردی بخوازێت شەڕی تەڤگەری ئاپۆیی بکات دەبێتە پووشی بەر بای ناڕەزایەتی گەلی کورد، با یارمەتی داگیرکەران و زلهێزەکانی جیهانیشتی لە پشت بێت. تەڤگەری ئاپۆیی، کرمانشان، قامشلۆ، ئامەد و هەولێری پێکەوە بەستووەتەوە. ڕوحی نەتەوەیی کردەوە بە بەر کەسایەتی کوردی مردوودا. کوردی ئازادیش لە کوردستان میوانی کەس نییە. هەر کوردێکی خاوەن ویژدان و وڵاتپارێز دەزانێت کە تورکیە چاوی بڕیوەتە باشووری کوردستان.دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات و میساقی میلل زیندوو بکاتەوە. با کەسیش خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت کە ئەمریکا پشتگیری لە کوردی باشووری کوردستان دەکات و ڕێگە بە تورکیا نادات. ئەمریکا ئەگەر دۆستی کوردبواتە کاتی داگیرکردنی کەرکووک و ناوچەکانیتر لە لایەن حەشدی شەعبیەوە بێدەنگ نەدەبوو. مەگەر حەشدی شەعبی دوژمنی ئەمریکا نییە؟ دوژمن دەیەوێت ئەو ئامانجەی بە دەستی کورد بەدیبهێنێت. بە داگیرساندنی شەڕی ناوخۆی کورد ڕەوایی بەخۆی بدات کە لەشکرکێشیەکانی تا بە تەواوی داگیرکردنی باشووری درێژە پێبدات. هەر ئەو وتنەی ئەردۆغان کە دەیوت : ئەو هەڵەیەی بۆ فیدڕالی باشووری کردمان بۆ ڕۆژئاوا دووبارەی ناکەینەوە) بەڵگەیەکی ڕاستە بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی دوو روویانەکەی نەیارانی کورد. ئیتر گۆمانێک لەوەدا نامێنێتەوە کە ئەو هێزە بە فەرمانی تورکیا و ئەمریکا بۆ دوو مەبەست هاتووەتە ئەو دەڤەرە.
١-بە پێی هەستیاربوونی ئەو جۆگرافیایە کۆنتڕۆلی خۆیان لەسەر تەڤگەری ئاپۆیی کە هیوای کورد و قەندیل کە وەک قیبلەی کوردانە دروست بکەن و ئەو هیوا و قیبلەیە بشکێنن و جارێکیتر کەسایەتی کوردی ئازاد تێکببەن و ڕێگە خۆش کەن بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان.
٢-ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەردەچێت قوڵتر دەبێتەوە. ڕەوشی ناوخۆ و دەرەوەی ئێرانیش لە ئاستی هەرە ژووری خراپیدایە. لە ئەگەری هەر جۆرە سەرهەڵدان و گۆڕانکارییەک لە ئێراندا، ئەمریکا بە لاوازکردنی تەڤگەری ئاپۆیی دەخوازێت خۆبەرێوەبەریەکی ئازاد لە سەر بیرۆکەی ڕیبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دروست نەبێت.
لە هەردوو حاڵەتدا بەرژەوەندی گەلی کوردی تێدا نییە.
ف.ق