لە چوارچێوەی هێرشی داگیرکەری و قڕکەری دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵتی سوریا، تاوانی شەڕ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن. هەرچەندە تاوانەکە لە لایەن میدیای جیهان دەبینرێت، بەڵام ڕۆژەڤی سەرەکی کوردانە لە کوردستان و تورکیا و جیهان.
ئایشە ئاجینیکلی پارێزەر و هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئازادی مافناسان (ئۆهەدە – OHD) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و هەوڵەکانی خۆی لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتی کرد.
ئاجینیکلی ڕایگەیاند، پیویستە قوربانیان سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەروپا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بکەن و وتی، "لەبارەی تاوانەکانی شەڕ من سەردانی ڕێکخراوەکانی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.
'پێویستە بەڵگەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان کۆبکرێنەوە'
ئاجینیکلی ڕاشێگەیاند، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە زودتر بەرەو پێشەوە بچێت، دەتوانرێت لە ئێستاوە سەردانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت و وتیشێ، "وەزیری بەرگری تورکیا دوێنێ وتی، 'ئێمە نە چەکی کیمیاییامن هەیە و نە بەکاریشمان هێناوە'. لەم کاتەدا لێدوانەکان بێمانان و بەکارهێنانیشی قەدەغەیە."
هەروەها دەشڵێت، لە بناغەدا ئەمە بابەتێکی زۆر جددی یە. ئەگەر چەکی کیمیایی بەکارهێنرا، پێویستە هەمووی تۆماربکرێت و بەڵگەکان کۆبکرێنەوە. ئێمە دەزانین ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری سیاسی دەدەن. بە ڕاستی یاسا و ماف ناپارێزرێت.
'پێویستە ڕای گشتی جیهان کۆمەڵکەژیەکان ببینێت'
پارێزەر ئایشە ئاجینیکلی باسی لەوەش کرد، ئەگەر باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای دەکرێت و ئەگەر بەڵگەی تەواو کۆنەکرێتەوە، مەترسی هەیە دۆخەکە پێچەوانە ببێتەوە و ڕاستیەکان بشاردرێنەوە و وتی، "پێویستە بەڵگەکان کۆبکرێنەوە بۆ نمونە: لەبارەی کوشتنی مەدەنیەکان ڕاپۆرتی هەڤرین خەلەف زۆر گرنگە. بە دیمەن و بەڵگە پێویستە ئەو شێوەیەی کوشتن پیشانی جیهان بدرێت و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکرێت.
ف.ق