پلاتفۆمی هۆرام: پارێزگاری لە ڕێبەر ئۆجالان پارێزگارییە لە ئازادی

پلاتفۆرمی هۆرام لە ۲۱مین ساڵیادی پیڵانگێری نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەڵان ڕایگەیاند: "پارێزگاری لە ڕێبەر ئۆجالان پارێزگارییە لە ئازادی، یەکسانی و دیمۆکراسی و پێویستە هەموومان خاوەنداری لێبکەن".


پلاتفۆرمی هەورام بە بۆنەی ٢١ مین ساڵڕۆژی پیڵانگێری نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجەڵان و کوردی ئازاد بەیاننامەیەکی بڵاوکرددەوەتەوە تێیدا هاتووە:

لە کاتێکدا ٢١مین ساڵرۆژی  پیڵانگێری نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕێبەرف گەلی کود عەبدوڵا ئۆجالان و کەسایەتی کوردی ئازاد تێپەر دەکەین، ناوچەکە پڕە لە قەیرانی چارەسەر نەکراو. ئەو قەیرانانەی کە بەرهەمی سیستمی دەوڵەت - نەتەوە و نئۆ لیبرالیزمن و چارەسەر نەبوونیان بە شێوەی دیموکراتیک، لە یەک لا نیشانەی دەستێوەردانی زڵهێزەکانی جیهانی و بەردەوامی خەتی فاشیزمە لە هەرێمەکەدا و لە لایەکی دیکە پەرواێزخستنی ڕۆڵی گەڵان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەیە لە سیستمی خۆبەرێوەبەری خۆیان.  

پیڵانگێرێ ١٥ شوباتی ١٩٩٩ سەرەرای ئەوەی کە بۆ کوردان وەک رۆژی ڕەش دەناسرێت، لە لایەکی دیکە ڕاستی سیستمی سەرمایەداری بە پێشەنگی ئامریکا و دەوڵەتانی ئەرووپایی و سوسیالیستی بۆنیادنراو بە پێشەنگی ڕووسیا لە ئاست گەڵانی بندەست و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردان نیشان دەدات. لە راستیدا لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالان  و پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دا، پیڵانگێری بەرامبەر هەموو ئازادیخوازێک و خەتی بەرخۆدانی کوردان  بەرێوەچوو. لە ئێستاشدا سیستمی نئۆ لیبرالیزم بە گۆشار و گۆشەگیری خستنە رێبەر ئۆجاڵان وەک کەسایەتیەکی خاوەن رۆڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە شێوەی دیموکراتیک، رێکخراوی داعش-یش دژ بە تەڤگەری ئازادی کوردان و گەلانی ناوچەکە بەکاردەهێنێت و بەو شێوەیە درێژە ئامانجە نەگریسەکانی پیلانگێری ١٥ شۆباتی ١٩٩٩ دەدات.

بۆیە ئێمە وەک پلاتفۆرمی هۆرام ، سەرەرای شەرمەزارکردنی پیڵانگێری نێو دەوڵەتی دژ بە ڕێبەر ئۆجالان، هاوکات ئەو پیڵانگێرییەکە دژ بە کەسایەتی کوردی ئازاد و ناسنامەی دیموکراتیکی گەڵان دەبینین و بۆ پێشخستنی دیموکراسی و ئازادی گەلەکەمان و ئازدی ڕێبەر ئاپۆ بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە خاوەنداریەتی لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجەڵان بکەین کە ئامانجی داڕشتن و کردەیی کردنی نەخشەڕێگای پێکەوە ژیانی گەڵان، ژیانی هاوبەش و یەکسان ، ئازادی ژنان، پاراستنی ژینگە و بەهاکانی کۆمەڵگەی ئازادە لە چوارچێوەی سیستمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیک دا.
ڕێبەر ئۆجالان نە تەنیا وەک کەسایەتی، بەڵکو بەفەلسەفە و سیستمی دیموکراتیک کە ئافڕنادویەتی ڕۆڵی لە بۆنیادنانەوەی کەسایەتیەکی خاوەن ئەخلاق و ئازاد و یەکیەتی کوردان هەبووە. لە سەر ئەو بنەمایە پێمانوایە کە تێکۆشان بۆ پێکهینانی یەکیەتی نەتەوەیی کوردان بە پێشەنگی ژنان باشترین خاوەنداریەتیە لە ڕێبەر ئۆجالان و ڕێباز و فەلسەفەکەی و گوشار بۆ سەر نەیارانی ئازادی و دیموکراسی و ڕێبەر ئۆجالان و گەلەکەمان  دەبینین.
لە کۆتاییدا جەخت لە بەردەوامیدان  بە فەلسەفە و ڕێبازەکەی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تا ئازادکردنی ڕێبەرمان کۆڵ لە خەبات و تێکوشان نەدەین. چونکە پێمانوایە: "پارێزگاری لە ڕێبەر ئۆجالان پارێزگارییە لە ئازادی، یەکسانی و دیمۆکراسی و پێویستە هەموومان خاوەنداری لێبکەن".

 

هـ.هـ