'پلانەکانی دەوڵەتی تورکمان لە حەفتانین تێکشکاند'
فورات چەکدار گەریلای هەپەگە جەختی کردەوە کە خۆڕاگریان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام دەبێت و وتی:"لە حەفتانین پلانەکانی ئەوانمان پووچەڵ کردەوە، ئێمە ناهێڵین دوژمن، کوردستان داگیر بکات."
فورات چەکدار گەریلای هەپەگە جەختی کردەوە کە خۆڕاگریان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام دەبێت و وتی:"لە حەفتانین پلانەکانی ئەوانمان پووچەڵ کردەوە، ئێمە ناهێڵین دوژمن، کوردستان داگیر بکات."
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی حەفتانین بەردەوامن. گەریلاکانی هەپەگەش بەردەوامن لە خۆڕاگریدا. فورات چەکدار یەکێکە لەو گەریلایانەی لە ناو خۆڕاگریی حەفتانیندا جێ دەگرێت. چەکدار رایدەگەیێنێت کە ساڵێک بەسەر هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکدا لە حەفتانین تێپەڕی و هیچ ئەنجامێکیشی بەدەست نەهێنا و وتی:"دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێندەی لەدەستی دێت هێرش دەکات، بە شێوەیەک تەنها خانتور ٧٢ جار تۆپ و بوردومان کرا." هاوکات جەختیشی کردەوە کە لە ئەنجامی شەڕی ٣ شەو و ٣ رۆژدا دەوڵەتی تورک گورزی قوڕسی بەرکەوت.
گەریلا چەکدار راشیگەیاند لە شەڕی پیروبوڵاشدا گورزێکی کوشتندە بەر دەوڵەتی تورک کەوت و وتی:"دوژمن دەیویست بێت و ناوچەکە داگیر بکات. ئێمە لەوێ دوژمنمان گەمارۆدا و خستمانە کەمینەوە. چەندین سەرباز و جاش، چەکەکەکانیان فڕێدا و رایانکرد. بە ٦٠ کەسەوە هاتن، بەڵام ٢٠ کەسیان توانیان بگەڕێنەوە. هەموو پلان و سیستمەکەیان تێک چوو و لە ساتێکدا ژیانیان لێ بوو بە جەهەنەم. ئەو تەکنیکەی لە پیربولا بەکاریان دەهێنا، نەما. هێرشی ئاسمانی و زەمینیان ئەنجامدا، بەڵام ناتوانن لە بەرامبەر گەریلای سەردەم و پرۆفیشناڵ هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن."
'ئێمە رێگە نادەین لە دژی گەلەکەمان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن'
گەریلا فورات چەکدار تیشکی خستە سەر ئەوەی گەریلاکان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و وتیشی، لە چوار پارچەی کوردستان شەڕ بەردەوامە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت، گەلی کورد لەناو بەرێت و کوردستان داگیر بکات، بە تایبەتیش باشوری کوردستان. دەیەوێت بیکات بە پارچەیەک لە وڵاتی خۆی. دوایین جاریش لە گوندی بانیکا ٣ ماڵیان سووتاند.
گەریلا چەکدار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:"ئامانجی هێرشەکانیان تەنها پەکەکە نیە. بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە کە گەلی کورد و خاکی باشوری کوردستان داگیر بکەن. بەڵام ئێمە وەکو گەریلاکان، رێگە بە داگیرکاریەکانیان نادەین و ناهێڵین لە دژی گەلەکەمان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدرێت. وەک چۆن لە حەفتانین پلانەکانی سوپای تورکمان پووچەڵ کردەوە، بە هەمان شێوە ناهێڵین خاکی پیرۆزمان داگیر بکەن. هەڵوێستمان لە دژی دوژمن هەمیشە خۆڕاگری دەبێت."
ز.ش