په‌رله‌مانتارانی شاری ئامه‌دیش ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد
په‌رله‌مانتارانی شاری ئامه‌دی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ.
په‌رله‌مانتارانی شاری ئامه‌دی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ.
مانگرتنه‌كه له له هۆڵی كۆنفڕانسی وه‌دات ئایدن له بینای هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د ده‌ستی پێكرد. په‌رله‌مانتارانی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی، ده‌رسیم دا‌غ، ڕه‌مزیه تۆسوون، سه‌مرا گوزه‌ل، مووسا فارس ئۆغوللاری و سالیحه ئایده‌نیز به‌شدارن له مانگرتنه‌كه.
په‌رله‌مانتار سه‌لچووك مزراكلی به ناوی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كانی ئامه‌د لێدوانی دا و به‌بیری خسته‌وه كه مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه له زیندان به‌رده‌وامه.
مزراكلی سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر مانگرتوانی شاری مێرسین و ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی ئاكه‌په به‌م زه‌خت و زۆردارییه‌ی له به‌رانبه‌ر چالاكیی ئاشتیانه و چاره‌سه‌ری ده‌یكات، ناچاره‌سه‌ری ده‌سه‌پێنێت. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌پێناو ده‌نگی ئه‌و چالانه‌ی دژ به گۆشه‌گیری ئاگریان له‌خۆیان به‌رداوه، بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرن.
سه‌لچووك مزراكلی بانگی له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی كرد كه به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستێت و ڕایگه‌یاند: «ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌م داواكارییه مرۆییه بدرێته‌وه و ڕێی چاره‌سه‌ری و گفتوگۆ هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌گه‌ر له چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردندا دۆخێكی نه‌رێنی ڕووبدات، حكوومه‌ت لێی به‌رپرسه. ئێمه بانگی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سیاسی ده‌كه‌ین كه گوێ له‌و ده‌نگانه بگرێت كه له زیندانه‌كانه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه و له‌پێناو چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان ڕێی گفتوگۆ به كراوه‌یی بهێڵێته‌وه.»
s.m