گه‌نجانی وڵاتپاریزی كوردستان له ٨ی ئه‌م مانگه‌وه له بناری قه‌ندیل دژی داگیركه‌ریی سوپای توركیا بۆ سەر باشووری كوردستان خۆیان کردووە بە قەڵغانى زیندوو. سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی باشووری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان به مه‌به‌ستی پشتگیری له چالاكیی قەڵغانی زیندوویى گەنجانى وڵاتپارێزى کوردستان سه‌ردانی قه‌ندیلی كرد و پشتگیریی خۆی بۆ ئەو چالاکییە راگەیاند.
سالار مه‌حمود ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و مه‌ترسییه‌كانی داگیركاریی سوپای توركیا بۆئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا وتى، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر نەک له ئێستادا، به‌ڵكو ساڵانیكی زۆره ده‌یه‌وێت باشووری كوردستان له ڕووی ئابووری و كه‌لتوورییه‌وه داگیر بكات. ئێستاش ده‌ستێوه‌ردانیی سه‌ربازیشی هاته سه‌ر، ئیمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی باشووری كوردستان جگه له‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و پێشلكارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین، ئه‌و مه‌له‌فه وه‌ك مه‌له‌فێكی گرنگی پێشێلكاریی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینه په‌رله‌مانی ئه‌ورپا.
ناو براو وتیشی، گوندنشینانی بناری قه‌ندیل بەهۆى ئەو بۆردومان و پێشێلکارییانەى دەوڵەتى تورکیاوە زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ڕیگا نه‌دات كه ده‌وڵه‌تی توركیا و وئێران سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببه‌زینن، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی باشووری كوردستان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێت هه‌ڵوێستی یاسایی و سیاسی نیشتیمانیان هه‌بێت، نابێت بێده‌نگ بن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا.
ده‌رباره‌ی گرنگیی تۆپۆگرافیایی ناوچه‌كه سالار مەحمود وتی، قه‌ندیل ده‌ڤه‌رێكی گرنگه و ده‌كریت بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاریی گرنگ و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ، كه سودی بۆگه‌لی باشووری كوردستان خه‌ڵكی قه‌ندیل-یش هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیرکه‌ر كردوویه‌ته شوێنی كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ره‌كه و سوتاندنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ئە‌مه‌ش زیانیكی گه‌وره‌ی بە ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتیشی، كیشه‌ی كورد كیشه‌ی ملیۆنان مرۆڤه و پێویسته به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكریت، پیش‌تر زۆر ڕێبازی شه‌ڕ تاقی كراوه‌ته‌وه، لێ بێ ئه‌نجامبوون، بۆیه پێوسته بیر له ڕێبازی تر بكرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
سالار مەحمود لەبارەی بێده‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە وتی، بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ریی توركیا بۆ سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، كەموكوڕییەكه ده‌كه‌ویته خزمه‌تی دووژمنى داگیركەره‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ تابلۆ گه‌ورەكه ببینی، کە ئه‌ویش داگیركردنی باشووری كوردستانه. توركیا ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عه‌فرین ئه‌نجامی دەدات، ده‌یه‌وێت له باشووری كوردستانیش هه‌مان شت بكات، توركیا ئامانجێ ئەوەیە باشووری كوردستان وه‌ك حه‌وشه‌ی پشتی ماڵه‌وه ته‌ماشا بكات.
سالار مەحمود لەسەر وتەى کەسانێک کە دەڵێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه لێرەیە تورکیاش ئۆپراسیۆن و هێرش ئەنجام دەدات، ئەوەى خستەڕوو، ئه‌وه بیانوویه‌كی ڕاست نییه، به‌ڵكوو دووژمن سه‌دان ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد نابێت حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌بێت، نابێت سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت. توركیا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له باشوور له‌ناو به‌رێت و ئه‌م پارچه‌یەى کوردستانیشمان لێ داگیر بكات، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك چۆن په‌یوندیی سیاسی به هێز دروست ده‌كات، ده‌بێت هه‌ڵوێستی سیاسی خۆشی به‌هێز بكات بۆ ئه‌وه‌ی توركیا سنووره‌كانی نه‌به‌زێنێت.
له كۆتاییی قسه‌كانیشدا سالار مەحمودو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌دان ساڵه دووژمنانی كوردستان به ئاگر و ئاسن له‌گه‌لی كورد ده‌ده‌ن، بەڵام نه‌یان توانی له ناوی به‌رن. توركیاش له ئێستادا هه‌مان سیاسه‌ت به‌كاردێنێت، به‌ڵام ناگاته ئه‌نجام و ناتوانێت گه‌لێك له‌ناو به‌رێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت گه‌لی كورد یه‌كێتیی خۆی دروست بكات و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌روی مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه، چونكه تاكوو كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌بێت كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش چاره‌سه‌ر نابێت.
ر.م