كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩\٢٦ی ڕێبه‌ندان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: پێویسته پێلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان به ته‌واوی پارچه بكرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ده‌بێ پیلانگێڕی به ته‌واوی پارچه بكرێت
ئێمه كه‌وتینه ساڵی بیسته‌می پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان كه له لایه‌ن سیسته‌می خۆسه‌پێن و قڕكهرهوه له دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها كه‌وتینه ساڵی بیسته‌می به‌رخۆدانی ئازادی و به‌رخۆدانی هه‌بوونی كورد. به‌ر له هه‌موو شتێك ئێمه سڵاو له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له دژی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی، پشتگیریی به‌رخۆدانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كردووه كه به ئارامی، خۆڕاگری و ئافرێنه‌ری له به‌رخۆدان دایه. ئێمه نه‌فره‌ت له پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات\٢٦ی ڕێبه‌ندان ده‌كه‌ین كه په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی سه‌ده‌ی بیسته‌مه به نێوچاوانی مرۆڤایه‌تیی دێمۆكراتی، هاوكات ڕۆژی قڕكردنی كوردانه. ئێمه بانگی مرۆڤایه‌تیی دێمۆكراتی ده‌كه‌ین كه خۆیان له‌م په‌ڵه ڕه‌شه ئازاد بكه‌ن. ئێمه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیده دلێره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ماوه‌ی٢٠ ساڵدا به دروشمی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» بڵێسه‌یه‌كی ئاگریان داگیرساندووه و هه‌بوون و ئازادیی گه‌لی كوردیان پاراستووه. له ساڵی بیسته‌مدا، بانگی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه به خۆیان ده‌ڵێن «ئێمه مرۆڤ و دێمۆكراتین» كه له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه هه‌ستن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ببێته خاوه‌نی هه‌لومه‌رجی خه‌بات و ژیانی ئازاد، تێبكۆشن و سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی به ته‌واوی پارچه بكه‌ن.
پیلانگێڕی به هێرشی سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه
وه‌ك ده‌زانرێت پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ ده‌ستی پێكرد، بوو به هێرشی هه‌ره به پلان و ڕێكخراوی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی جیهانگیر كه ده‌یه‌وێ كوردان له‌ناوببات. له‌به‌رئه‌وه‌ش له لایه‌ن پێشه‌نگه‌كانی سیسته‌می ناوبراو؛ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل پلانسازی بۆ كرا و بۆ جێبه‌جێ كردنیشی له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه میسر، یۆنان، ڕووسیا و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌وڵه‌ت، ڕێكخراو و كه‌س و لایه‌ن به پارتیی دێمۆكراتی كوردستان - په‌ده‌كه و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یهنهكهشهوه له‌م هێرشه دژه مرۆڤایه‌تییه به‌كارهێنران. به كورتی بڕیاردار و به‌ڕێوه‌به‌ر، پشتگیریكار و ته‌ماشاكار هه‌ن كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كورد «په‌كه‌كه» له‌ناوببه‌ن، هێرشی پیلانگێڕییه‌كه‌یان له ئه‌ستۆگرتووه. به‌ڵام ئه‌وه ١٩ ساڵه به‌رخۆدانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ئێمه و گه‌له‌كه‌مان كه له هێڵی فیداییدا قاره‌مانانه خۆڕاده‌گرن و شكستیان به پلانه‌كه هێناوه به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده تێكۆشانی قاره‌مانانه‌ی ١٩ ساڵه، پیلانگێڕی پووچه‌ڵ كردبێته‌وه و به‌شێكی گرنگی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی پارچه كردبێ كه له‌سه‌ر پیلانگێڕییه‌كه بنیاتنراوه، ئه‌مڕۆ هێشتا زیهنیه‌تی پیلانگێڕ و سیاسه‌تی دواكه‌وتووانه، هه‌وڵده‌دات كه به‌رده‌وامی به پیلانگێڕییه‌كه بدات، وه‌ك له نموونه‌ی كۆماری توركیای فاشیست ده‌رده‌كه‌وێت. هێرشی هه‌ره دڕندانه‌ی ئه‌م زیهنیه‌ت و سیاسه‌ته فاشیست و خۆسه‌پێنه، هێرشی سه‌ر عه‌فرینه. سیسته‌می سه‌دساڵه‌ی له‌ناوبردن و نكۆڵی كردنی كورد له‌گه‌ڵ پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٢٠ ساڵه، ئه‌مڕۆ به هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرین درێژه‌ی پێده‌درێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌یری هێرشی داگیركه‌رانه‌ی سه‌ر عه‌فرین و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه بكات كه ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه به‌رده‌وامه، ئه‌وا ده‌توانێ به ئاسانی ببینێت كه ڕاستینه‌ی ئه‌م پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌ییه چییه و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌روه‌ك چۆن دوایین هێرشی زیهنیه‌ت و سیاسه‌تی پیلانگێڕی، هه‌وڵدانی هێرش كردنه سه‌ر عه‌فرینه، به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی عه‌فرین و هه‌موو گه‌لی كوردستانیش له دژی داگیركاریی كۆماری توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، به‌شی هه‌ره كۆتایی و به‌رفره‌وانی تێكۆشانی دژ به پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییه. گیانی به‌رخۆدان كه به دروشمی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن»، گیانی جزیر، سوور و كۆبانێ ئه‌مڕۆ له عه‌فرین زیندوو ده‌بێته‌وه. به‌ته‌نها سه‌رفرازیی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»-ی عه‌فرین، به واتای پارچه‌كردن و شكستهێنانی پیلانگێڕی نێونهتهوهیییه.
بوونی كورد و ئازادیی كورد ئیدی ده‌بێ قبووڵ بكرێت.
كاتێك مرۆڤ سه‌یری شكستی زیهنیه‌ت و سیاسه‌تی فاشیست، خۆسه‌پێن، قڕكه‌ر و پیلانگێڕی سه‌ر عه‌فرین بكات، هه‌روه‌ها سه‌یری ناچاریی ئه‌وان بكات و ببینێت كه چۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌فه‌س، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیدی هیچ سوودی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی نه‌ماوه. بۆیه پێداگیری له‌سه‌ر پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێداگیری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی و سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد، پووچه‌ڵ و به‌خۆڕاییه. بۆ ئه‌وه‌ش، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، پێویسته هه‌موو هێزه به‌شداره‌كانی نێو پیلانگێڕییه‌كه، له ساڵی بیسته‌مدا جارێكی دیكه بیر له سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكردنی كوردان بكه‌نه‌وه. پێویسته هه‌بوون و ئازادیی گه‌لی كورد په‌سه‌ند بكه‌ن. لێره به‌دواوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بوون و ئاماده‌گی له سیاسه‌تی دێمۆكراتیانهدا ته‌نها به‌م هزر و سیاسه‌ته به‌دی دێت. چونكه ئه‌مڕۆ كورده ئازاده‌كان بكه‌ری هه‌ره سه‌ره‌كی، چالاك و دێمۆكراتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
پێشه‌نگه‌كانی شۆڕشی دێمۆكراتی
له دژی هێرشه دڕندانه‌كانی جیهانگیری دواكه‌وتوو، كه به‌هۆی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی خۆسه‌پێن - قڕكه‌ر ماوه‌ی ٢٠ ساڵه به‌رده‌وامه، به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه به ڕێبه‌رایه‌تی، به گه‌ریلاكانی خۆی، به پێشه‌نگی پارتیی ملیتان، به بزووتنه‌وه‌ی ژن، لاوان و هه‌موو گه‌لی كوردستان پیشاندراوه. له‌نێو ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا به‌شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی، گه‌شه‌كردنی هه‌ره گه‌وره‌ی دێمۆكراتی و ئازادی به‌دی هاتووه. باجه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده قورسیش بووبێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخۆدانی مرۆڤایه‌تیی ئازاد به‌رده‌وام بێت، هه‌رگیز پاشه‌كشه‌ی لێ نه‌كردووه . له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، له باكووری كوردستان شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكرات گه‌ش كراوه. له ڕۆژئاوای كوردستان شۆڕشی ئازادی پێكهێنراوه و پارێزراوه. له باشووری كوردستان ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پارێزراون. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ڕێكخستنێكی گه‌وره دامه‌زراوه. شۆڕشی ئازادیی كوردستان كه له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆكرات به‌دیهات، بووه به پێشه‌نگی شۆڕشی دێمۆكراتیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. شۆڕشی ئازادیی ژن له هه‌موو پارچه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌كه و جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و ڕێی له به‌رده‌م ژیانی ئازاد و یه‌كسان كردۆته‌وه.
ڕاستینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی گه‌ردوونی ده‌ریخستووه كه ڕێی ڕزگاری پیشانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی چه‌وساوه و گه‌لان ده‌دات. پارادایمی مۆدێرنیته‌ی دێمۆكراتی كه ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان خستوویه‌تییه‌ڕوو له هه‌ر چوار لای جیهان ڕێی ژیانی ئازاد پیشانی مرۆڤایه‌تی ده‌دات.
ئێمه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستدێنین
بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێ هه‌ڵوێستێكی ڕاست پیشان بدات و له ئاست به‌رپرسیاره‌تیدا بێت، پێویسته له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌سڵه‌تی تێكۆشان باش بناسێ. ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌رنج بداته ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی پیشانی داوه، ده‌بینێت له دژی خه‌سڵه‌ته‌كانی پیلانگێڕی كه له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ن، پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر به‌رخۆدان، بوونی ئازاد و ژیانی ئازاد. به‌رخۆدانی مێژوویی له ئیمڕاڵی و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئیمڕاڵی ئافراندی، ده‌بێته چه‌سپێنه‌ری ئه‌وه. له تێكۆشانی ساڵی بیسته‌مدا، ده‌بێ له دژی پیلانگێڕی ئه‌مه باشتر ببینرێت و باشتر گوزارشتی لێ بكرێت.
ئێمه ته‌ڤگه‌ر و گه‌ل به به‌رخۆدانی پیرۆزی عه‌فرین و له چوار به‌ره‌وه به به‌رخۆدانی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل له دژی پیلانگێڕی ده‌كه‌وینه ساڵی تێكۆشان. شك و گومانی تێدا نییه كه به ئه‌زموونی ١٩ ساڵی ڕابردوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز تێده‌كۆشین و گه‌وره‌تر ده‌بین. له چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی پارچه بكه‌ین و وابكه‌ین ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ببێته خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی خه‌بات و ژیانی ئازاد، ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ین.
بانگی تێكۆشانێكی به‌هێزتر
له‌سه‌م ئه‌م زه‌مینه، جارێكی دیكه بانگ له پارتیی ملیتان و هێزه‌كانی گه‌ریلامان، ڕێكخستنه‌كانی ژن و لاوانمان، گه‌لی خۆمان و دۆستانمان ده‌كه‌ین، بانگ له هه‌موو هێزه دێمۆكراتییه‌كان ده‌كه‌ین كه له ساڵی بیسته‌مدا له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز پێكه‌وه تێبكۆشن. سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی پارچه بكه‌ن و وابكه‌ن ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ببێته خاوه‌نی هه‌لومه‌رجی خه‌بات و ژیانی ئازاد. ئێمه بانگ ده‌كه‌ین كه به سه‌رفرازكردنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، به داگیركاری بڵێن نا. بانگ ده‌كه‌ین به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په، كوردستان و گه‌لانی توركیا و مرۆڤایه‌تی له ده‌ستی ئه‌و به‌ڵایه فاشیسته ڕزگار بكه‌ن.
ش. م