په‌ژاك: هێرشی ناڕه‌وای سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی مه‌ترسیداره
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد.
پارتیی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كرد.
پاش ئه‌وه‌ی به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسایشی گشتیی سلێمانی سه‌رجه‌م باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووره‌كه داخست، ڕۆژ به ڕۆژ كاردانه‌وه‌كان زیاتر ده‌بن و ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌جلیسی په‌ژاك سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، «هێرشی پاسەوانانی ئاسایش بۆ سەر بنکەکانی تەڤگەری ئازادی هەموو بەها ئەخلاقی و سیاسییه‌كانی حكوومه‌تی باشووری کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە و دوورە لە پره‌نسیپه سیاسی و کۆمەڵایەتییه‌كان کە بە دەیان ساڵە باشووری کوردستان تێکۆشانی بۆ دەکات و بە هەزاران شەهیدی بۆ داوە.»
«ئێمە ئەم کردەوە ناڕەوایە و هەمو هەڵسوكهوتێكی نادێمۆکراتیک بە دژی ئازادی و دێمۆکراتی سەرکۆنە دەکەین و هوشیاری دەدەینە لایەنە پێوەندیداره‌كان، بە ڕوحێکی دێمۆکراتیک و کوردستانی لەگەڵ ئەم جۆرە کردارە ناشایستە ڕووبەڕوو ببنەوە.»
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «ئەم هێرشە دەکەوێتە چوارچێوەی کۆنسێپتێکی گشتی بۆ دژایەتی کردنی ڕه‌وتی ئازادیخوازی لە هەرێمەکە و کوردستان. ئەم هێرشە وەک کردەوەیەکی سیاسی دەنرخێنین و بەردەوامی ئەم شێوازە هێرش کردنە سەر رێکخراوە سیاسییەکان ناکەوێتە چوارچێوەی ئاتمۆسفەری دێمۆکراتیک و لە درێژەی خۆیدا خزمەت بە داگیرکاری و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان دەکات. تەعویزدان بە داگیرکەران، جورئەتیان زیاتر دەکات بۆ داخوازی زیاتر لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانیان بەردەوامتر دەبێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان لە کوردستان.»
مه‌جلیسی په‌ژاك له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، «لەم هەلومهرجه سیاسییه هه‌ستیاره‌دا کە ئاڵوگۆڕه‌کان بە خێرایی دەچنە پێش، هەر جۆرە کردەوەیەکی ناسیاسی و نادیموکراتیک ڕیزه‌كانی یەکێتیی نەتەوەیی گەلەکەمان سست دەکات و ناکەوێتە خزمەت بە یەکگرتویی و ئاشتەوایی ناوچەکە و تەنیا داگیرکەران و کۆنەپەرستی ناوچەکە کەڵک و قازانج لەم جۆرە هەڵوێست و کردەوە نادێمۆکڕاتیکانە وەردەگرن.»
s.m