ئه‌و ٤ په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په كه دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سی دیكه مانیان له خواردن گرتووه، بانگی خاوه‌نداره‌تی كردن له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن، ده‌وڵه‌تی تورك چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌كات هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن، ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ:
بۆ ڕای گشتیی كوردستان،
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌به‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد بكرێته‌وه و سیاسه‌ته‌كانی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی بشكێنرێن، به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن له ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨-ه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی چالاكیی مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكرد. له‌م چالاكییانه‌ی مانگرتن له خواردندا، ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن ١٧٠ ڕۆژ، ده‌رسیم دا‌غ ٥٥ ڕۆژ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ ٥١ ڕۆژه له مانگرتنداین. هه‌روه‌ها له ٩٠ زیندانی باكوور بگره تا وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا و سه‌رانسه‌ری جیهان زیاتر له ٣ هه‌زار كه‌س بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانیان له خواردن گرتووه. به‌داخه‌وه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی گۆشه‌گیری و خه‌مساردی له به‌رانبه‌ر داواكارییه‌كانی چالاكان، هه‌تا ئێستا ٧ به‌رخۆدێر كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به بونیادنانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كان زۆر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سه‌ریانهه‌ڵدا. سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وانه به زه‌خت و زۆرداری دیاریكران و له‌به‌رئه‌وه‌ش زۆر كێشه هاتنه ئاراوه. كێشه‌ی كورد\كوردستان كێشه‌یه‌كی مێژووییه و ٢٠٠ ساڵه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. هه‌موو مافه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردان پێشێلكراون.
كورد ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوه و هه‌موو داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی به زه‌خت و زۆرداری سه‌ركوت ده‌كرێن. به‌هۆی زه‌خت و زۆرداریی سه‌ر كوردان و داواكارییه‌كانیان، ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش له چوارچێوه حقووقی، مرۆڤایه‌تی و دیموكراتییه‌كان دوورده‌كه‌ونه‌وه و سیسته‌مێكی ئۆتۆریته‌ر داده‌مه‌زرێنن. ئارامی و ئاشتیی وه‌ڵاتانی دراوسێش به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد\كوردستان له مه‌ترسیدایه. چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕێ له به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان، ٦ ساڵ به‌ر له ئێستا له باكوور «پڕۆسه‌ی ئاشتی» ده‌ستی پێكرد و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد زێده بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو دینامیكه‌كانی كوردان پێشكه‌وتن و هیوای چاره‌سه‌ریی گه‌ش بووبوو، ده‌وڵه‌ت له‌م ئیراده و هێزه ترسا و كۆتایی به پڕۆسه‌كه هێنا. كوردان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بوون به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌جددی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه نه‌كرد، ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی سه‌خت كرد و «پیلانی تێكشكاندن»ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو شاره‌وانییه‌كانی كورداندا گیرا و شاره‌داران به ره‌هن گیران. ناوی زانایانی كوردی وه‌ك ئه‌حمه‌دی خانی، مه‌لای جزیری و جگه‌رخوێن له پارك، تابلۆ و مه‌یدانه‌كان كرانه‌وه. زمانی كوردی، مێژووی كوردی و كه‌له‌پوری كوردی ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و قه‌ده‌غه و هێرشی گه‌وره بوویه‌وه. ئه‌م هێرشانه ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كی دژوار به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك هه‌تا عه‌فرین، جوگرافیای كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستدایه. ده‌یانه‌وێت كوردان له جێگه و واری خۆیان دووربخه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگواستن و كۆچپێكردن ده‌كرێت.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆی دژبه كوردان وه‌ك ئاوێنه‌ی مێژووه. ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مڕۆ وه‌ك هێرشه مێژووییه‌كان خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه. له شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری تا شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌ید ڕه‌زا، له قازی محه‌مه‌د هه‌تا قاسملوو و مه‌لا مسته‌فا، ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كوردان كردووه، به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ڕێبه‌رانی كورد كردووه. ڕه‌فتاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك و ڕێبه‌رانی كورد، وه‌ك ئاوێنه‌ی ڕه‌فتاریانه له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆش له كه‌سایه‌تیی به‌ڕێز ئۆجالاندا گه‌لی كورد سزا ده‌درێت. ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر ئیمڕاڵیدا سه‌پێنراوه و ئێمه وه‌ك ٤ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، پشتئه‌ستووره به ڕاستییه‌كی مێژوویی له‌م شێوه‌یه. هه‌زاران زیندانیی دۆزی ئازادی، له زیندانه‌كاندا به‌و مه‌به‌سته به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. پرسی گۆشه‌گیركردنی ئیراده‌ی كورد ته‌نیا پرسێكی گه‌لی باكوور و هه‌ده‌په نییه. ڕێبه‌ر و حیزبه‌كانی كورد له مێژووی خۆیانه‌وه باش ده‌زانن كه هێرشی سه‌ر هه‌ر پارچه‌یه‌ك، هێرشه له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان و هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانی كوردان. هه‌روه‌ها ته‌نیا ئۆجالان له ئیمڕاڵی گۆشه‌گیر ناكرێت، به‌ڵكوو به‌های گه‌لی كورد گۆشه‌گیر ده‌كرێت.
به‌ڕێز ئۆجالان سه‌ره‌ڕای كۆنتێكسته مێژووییه‌كه‌ی، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه هه‌تا ئێستا زۆر هه‌وڵی داوه. به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك داینه‌مۆی «پڕۆسه‌ی ئاشتی» ٦ ساڵ به‌ر له ئێستا ویستی كێشه‌ی كورد به ڕێبازه دیموكراتییه‌كان و به دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڕێز ئۆجالان له هه‌مان كاتدا بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیی گه‌لی كوردیش شانس و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه. ده‌وڵه‌ت له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا هه‌موو قانوونه‌كانی خۆی پێشێل ده‌كات و چاوپۆشیان لێ ده‌كات. مامه‌ڵه‌یه‌كی ناحقووقی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌و ده‌كرێت و گۆشه‌گیرییه‌كی تووندی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ده‌وڵه‌ت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان ده‌كات به هه‌مان شێوه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كات.
ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له لایه‌ن زیندانییانی زیندانه‌كانی باكوور و توركیا ده‌كرێت، له مێژووی به‌رخۆدانی زیندانه‌كاندا نموونه‌یه‌كی تاكه. له هیچ شوێنێكی جیهان تا ئێستا به‌رخۆدانێكی وه‌ها نه‌كراوه. ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد جه‌سته‌ی خۆیان داوه‌ته به‌ر فشار و بانگه‌وازی پشتگیری له گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و له دژی سه‌رده‌ستی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. ئه‌م به‌رخۆدانه به‌رخۆدانی گه‌لی كورده و وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی به‌رخۆدانی ساڵانێكی دوور و درێژه. ئه‌م به‌رخۆدانه داواكاریی ئازادیی گه‌لی كورده. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌رخۆدانه سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی گه‌لی كورده.
ئێمه وه‌ك ٤ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په نامانه‌وێت باسی ته‌ندرووستیی خۆمان بكه‌ین. خۆی له‌خۆیدا ئێمه ئه‌م به‌رخۆدانه وه‌ك به‌رخۆدانێكی كه‌سی نابینین. ئه‌مه به‌رخۆدانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه. داواكارییه‌كانی ئێمه و هه‌موو داواكارییه‌كانی زیندانییه‌كان داواكاریی سیاسین. ئه‌م به‌رخۆدانه ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌رپرسایه‌تییه‌كی مێژوویی له به‌رده‌م گه‌لی كورده. ئه‌مڕۆ له زانا، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر، مه‌لا، ڕیشسپی، هونه‌رمه‌ند و هه‌موو جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد بگره تا سیاسه‌تمه‌دار و پارتی و سازمان و داموده‌زگه‌كانی كوردان، هه‌ر كه‌س وه‌ك مێژوو له به‌رانبه‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه به‌رپرسیارن.
ئه‌م به‌رخۆدانه وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كه له زنجیره به‌رخۆدانی مێژوویی. خاوه‌نداره‌تی كردن له‌م به‌رخۆدانه ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر هه‌موو كوردانه فه‌رزه. بونیادنانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به خاوه‌نداره‌تی كردن له‌م به‌رخۆدانه ده‌كرێت.
داواكارییه‌كانی ئێمه و داواكارییه‌كانی زیندانییان ئاشكران: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌نداره‌تی له قانوونه‌كانی خۆی بكات و مافه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان مسۆگه‌ر بكرێن. هیوامان به سه‌ركه‌وتن هه‌میشه و هه‌میشه زیندووه. ئێمه باوه‌ڕمان به خۆمان، به هێزی گه‌لی خۆمان و به میراتی به‌رخۆدانی گه‌لی خۆمان هه‌یه.
s.m