مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەبارەی بۆردومانی سەیرانگای کونەماسی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ٢٥ی ئەم مانگەدا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی پژاکدا هاتووە، " وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هیوای چاکبوونەوە بۆ بڕینداران دهخوازین و لە داهاتوویێكی نزیكدا، زانیاری وردتر سەبارەت به چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە."
پژاک ئاشکراشی کرد کە لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هەڤاڵێکیان شەهید بووە و ٣ هەڤاڵیشیان برینداربوون.
ڕاگەیەنراوی پژاک بەم شێوەیەیە:
"لە رێکەوتی٢٥/٦/٢٠٢٠ كاتژمێر پێنجی پاش نیوهڕۆ لە سەیرانگای “کونەماسی” سەر بە هەرێمی شارباژێر، گرووپێک له هەڤاڵانمان کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، لە ئەنجامی ئهو هێرشهدا کۆمەڵێک هاوڵاتی باشووری کوردستان کە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زهرهر و زیانێكی زۆر به ماڵ و سامانی خەڵک گهیشتووه. ههروهها بە هۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە هەڤاڵێکمان گهیشته پلەی بەرزی شەهادەت و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون. وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بڕینداران دهخوازین و لە داهاتوویێكی نزیكدا، زانیاری وردتر سەبارەت به چۆنێتی ئەو رووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە."
ف.ق