کاردانەوەکان لە دژی سیاسەتى ئەمریکا بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ پاکتاوکردنی هەڤاڵانى پێشەنگی بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان، بە پێشەنگایەتیى پەکەکە، بەردەوامیى هەیە. لەو چوارچێوەیەدا مەجلیسی پارتى ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى پەژاک
ئه‌مریكا به سیاسه‌ته دماگۆژیه‌كانی خزمه‌تی داعش و ئه‌ردۆغان ده‌كات
شه‌ر و ئالۆزی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین و كوردستان تا ده‌ڕوات قووڵتر و تێپه‌ڕی قۆناخێكی نوێ ململانێ سیاسی و دیپلۆماسی ده‌بێت. هێزه هه‌ژمۆنگه‌را جیهانی و هه‌رێمیه‌كان هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قالایان خستووه‌ته گه‌ڕ تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌ناوچه‌كه بپارێزن و هاوسه‌نگی سیاسی له‌هه‌رێمه‌كه رابگرن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م دا، كوردان به پێشه‌نگی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی كورد وه‌ك ئاكته‌رێكی سه‌ره‌كی له‌تێكشكاندن و شه‌ڕی دژ به تیرۆر رۆڵیان هه‌بووه‌و له‌به‌رامبه‌ر مۆدێڕنیته‌ی كاپیتالیست به‌رگرییان له‌ناسنامه‌ی گه‌لانی ئازادیخواز كردووه. هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه و رێبازی تێكۆشانی دیمۆكراتیكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كورد سه‌رجه‌م پیلان و سیاسه‌تی دماگۆژیانه‌ی هێزه هه‌ژمۆنگه‌را جیهانی و هه‌رێمیه‌كانی مایه‌پووچ كردووه. بۆیه هێزه ده‌مامكدار و قازانج ویسته‌كان له‌پێناو مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی نادیمۆكراتیانه‌یان، نكۆڵی و پاكتاوكردنی ناسنامه‌و ئیراده‌ی ئازادیخوازی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانیان جارێكی تر كرده‌وه ئامانج.
تایبه‌ت له‌قۆناخێكدا كه بۆ رای گشتی جیهان ئاشكرا بووه كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی له‌كوردستان و ناوچه‌كه له‌شه‌ڕی دژ به داعش و تێكشكاندنی رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه، دوابه‌دوای ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه مێژووییه به ئامانج گرتنی سێ شۆڕشگێڕ، تێكۆشه‌ری په‌كه‌كه و پێشه‌نگی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به ناوه‌كانی هه‌ڤاڵان؛ (ده‌وران كالكان، مۆراد كارایلان و جه‌میل بایك) له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌رده‌ی له‌حه‌قیقه‌تێكی تر هه‌ڵدایه‌وه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیان نه به دوای له‌ناو بردنی تیرۆر و به‌رقه‌راری ئاشتی و دیمۆكراسی دان، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه به دوای بێ‌كاریگه‌ركردن و له‌ناوبردنی هێزه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌كانی جیهانن، كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆڕی ئه‌مریكایه. هه‌ر چه‌ند ئه‌مریكا له‌رفاندن و راده‌ستكردنی رێبه‌ر ئاپۆ به ده‌وڵه‌تی توركیا و دواتر به هه‌وڵی ته‌سفیه‌كردنی په‌كه‌كه دژایه‌تی كوردانی كردووه‌و تا به ئه‌مڕۆش له‌سه‌پاندنی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان رانه‌وه‌ستاوه، به ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره تازه‌یه‌وه، ئه‌مریكا له‌پێناو هێوه‌ركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا و گوڕ كردنی شه‌ڕ و توندوتیژی له‌ناوچه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز ئاشكرا كرد.
پژاك ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵه، ناڕه‌وا، پراگماتیست، نایاسایی و دژ به سه‌رجه‌م پێوانه‌كانی مافی مرۆڤ و به ده‌ستپێكردنی قۆناخێكی نوێ مه‌ترسیدار دژ به گه‌لانی ئازادیخواز و سه‌رجه‌م هێزه سۆسیالیست و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان و جیهان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به توندیش ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كات. چۆن ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ته‌نیا خزمه‌ت به هێزه دیكتاتۆر، گێره‌شێوێن و تیرۆریسته‌كان له‌ناوچه‌كه و جیهان ده‌كا. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌بێت بزانن كه ئیدی گه‌لی كورد رێگا به‌وه نادات كه ببێته قوربانی نێوان هێزه هه‌ژمۆن گه‌را و ستاتۆپارێزه هه‌رێمیه‌كان و تا دوا هه‌ناسه‌ی خاوه‌ندارێتی له‌شۆڕشگێڕانی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌كات. له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا پێویسته سه‌رجه‌م هێزه شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز، كه‌سایه‌تی رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار، گه‌نجان و ژنانی ئازادیخوازی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به چالاكی دیمۆكراتیك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا شه‌رمه‌زار و مایه‌پووچ بكه‌ن.
ر.م