دەقی لێدوانەکەی پەژاک، بەو شێوەیەیە:
١٥ی شوبات بۆ گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز به رۆژێكی ره‌ش ناوزه‌د ده‌كرێت، رۆژێكه كه سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز دژ به‌و گه‌له‌كۆمه‌یه و له‌پێناو خاوه‌ندارێتی له‌رێبه‌ر ئاپۆ، رژانه سه‌ر شه‌قام و به دروشمی (كه‌س ناتوانێت رۆژی ئێمه تاریك بكات)، خاوه‌ندارێتیان له‌رێبه‌ر ئاپۆ كرد. له ١٩هه‌مین ساڵڕۆژی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه جارێكی تر پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی دژ به رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و یادی سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه به گیانی بێگه‌ردی خۆیان گهلهكۆمهكهیان مایه‌پووچ كرد، به‌رز راده‌گرین. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه به به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ره‌وای رێبه‌ر ئاپۆ له‌دورگه‌ی ئیمڕاڵی، گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخواز گهلهكۆمهكه مایه‌پووچ بووه و هه‌رگیز ناگاته ئامانجی خۆی.
لهگهلهكۆمهی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی زایینی دا گه‌لێك ده‌وڵه‌ت و هێزی ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌هێز و لایه‌نی به‌كرێگیراوی كورد له‌مه‌ڕ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌شدارن و تا به ئه‌مڕۆش به په‌لامار و هه‌وڵی داگیركاری عه‌فرین لهگهلهكۆمهكهیان به‌رده‌وامن و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی چه‌په‌ڵیان درێژه به سیاسه‌تی قڕكردن و پاكتاوكاری كوردان ده‌ده‌ن. بۆ فریودانی رای گشتی جیهان و گه‌لی كورد زۆر جار به سیاسه‌تی نه‌رم و لیبراڵانهیان، خۆیان وه‌ك دۆستی كوردان نیشان داوه، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان سه‌رجه‌م یاسا نێوده‌وڵه‌تی و نرخ و پره‌نسیبه مرۆییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن. تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی روسیا و ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمۆنی خۆیان، له‌ناو ململانێی سیاسیدان و به‌و سیاسه‌ته‌یان ده‌یانه‌وێت كوردان وه‌ك رابردوو بكه‌نه قوربانی سیاسه‌تی دیماگۆژیانهیان. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باكووری سووریا و ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه. هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌یانه‌وێت كوردان بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه و بۆ پاراستنی هه‌ژموونی و بهرژهوندیهكانیان سوود له‌هێز و توانای كوردان وه‌ربگرن و بیانکەنە قوربانی سیاستهكانیان.
چۆن لهگهلهكۆمهی نێوده‌وڵه‌تی دژی كوردان و رێبه‌ر ئاپۆ زلهێزه جیهانیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شداربوون و بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هێزه جیهانی و هه‌رێمیه‌كان په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیان بۆ روون بۆته‌وه، بەڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ١٩ ساڵ به سه‌ر ڕفاندن و دیلگرتنی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، رێگری له‌چوونی پارێزه‌ران بۆ ئیمڕاڵی، قه‌ده‌غه كردنی دیداری خانه‌واده‌و كه‌سوكاری، هاوكات ده‌ستگیركردنی راده‌به‌ده‌ری په‌ڕله‌مانتاران، سیاسه‌تمه‌داران و هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و وێران كردنی شاره‌كانی باكووری كوردستان و په‌لاماری دڕندانه‌ی توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین بێده‌نگن و یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیان و پێداگرن له‌به‌رده‌وامی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌شی دژ به گه‌لی كورد و رێبه‌ر ئاپۆ.
به‌ڵام مێژووی خۆڕاگری گه‌لی كورد شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه به هه‌موو هێزیانه‌وه دژ به‌و گهلهكۆمەیە ڕاوه‌ستاون و به هه‌زاران گه‌نجی قاره‌مان و فیدایی گه‌له‌كه‌مان به به‌شداریان بۆ ناو ڕیزه‌كانی تێكۆشان پیلانگێڕییه‌كه‌یان مایه‌پووچ كردۆته‌وه. تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران له‌ساڵی ١٩٩٩ی زایینی به چالاكی گیانبازی ده‌یان كه‌سی وه‌ك شه‌هید (هانی ئیلام) گه‌یشته لووتكه‌و مۆركی خۆی لهمایهپووچ كردنی پیلانێگڕیهكه دا.
گه‌لی ئازادیخوازی كورد بۆ كۆتایی هێنان به گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خۆڕاگری و تێكۆشانی مه‌زنی وه‌ك كۆبانێ و عه‌فرین ده‌نوێنێت. بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌مڕۆ بۆ گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان، نرخ و كه‌رامه‌تێكی مه‌زنه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی كورد پێویسته رۆژی ره‌شی ١٥ی شۆبات بكاته رۆژی راپه‌ڕین، سه‌رهه‌ڵدان و چالاكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دژ به فاشیزم و داگیركاری. ده‌بێت هه‌ر تاكێكی ئازادیخواز به دروشمی (بێسهرۆك ژیان نابێت) خاوه‌ندارێتی له‌رێبه‌ر ئاپۆ بكات و به‌شداری ریزه‌كانی تێكۆشانی دژ به دیكتاتۆریه‌ت و فاشیزم ببێت. به هه‌ڵوێست و چاڵاكی رادیكاڵ خاوه‌ندارێتی له‌ناسنامه‌ی كوردی ئازاد و رێبه‌ر ئاپۆ و نرخ و به‌های مرۆیی بكرێت و به هیوای ئه‌وه‌ی كه له‌وڵاتێكی ئازاد و دیمۆكراتیكدا پێشوازی له‌رێبه‌ر ئاپۆ بكرێت، په‌ره به تێكۆشانی دیمۆكراتییانه بدرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت به رۆحی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین خاوه‌ندارێتی له‌ده‌ستكه‌وت، نرخ و به‌ها مێژوویه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكرێت و بۆ كۆتایی هێنان به زۆڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و داگیركاری په‌ره به رێكخستنی دیمۆكراتیك، مه‌زن كردنی ریزه‌كانی تێكۆشان بدرێت.
له‌كۆتاییدا، ساڵڕۆژی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ١٥ی شوبات و بێده‌نگی داموده‌زگا مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمیته‌ی دژ به ئه‌شكه‌نجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا (سی‌پی‌تی) له‌به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. هاوكات یادی شه‌هیدانی ١٥ی شۆبات و ٣ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رز راده‌گرین و له‌كه‌سایه‌تی ئه‌واندا یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی به‌رز راده‌گرین و به‌ڵێن مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به به‌هێزكردنی تێكۆشانمان خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدان دێنینه دی.
مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ـ پژاك