پەکەکە: لە حەوتەمین ساڵڕۆژى شۆڕشى رۆژئاوادا کۆتایى بە داگیرکارى دەهێنرێت

کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە بە بۆنەى ١٩ى تەمووز ساڵڕۆژی شۆرشى رۆژئاوا رایگەیاند "لە دژی هەر جۆرە هێرش و داگیرکارییەک رۆحی برایەتیى ویەکێتیى دیموکراتیکى گەلان بەهێزتر دەبێت".  

کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بە بۆنەى ١٩ى تەمووز شەشەمین ساڵڕۆژی شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەى پەکەکەدا هاتووە، ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ / ٢٩ى پووشپەڕ، ئەو رۆژەیە گەلی رۆژئاواى کوردستان بە بڕیار و ئیرادەى خۆی بۆ ژیانێکى ئازاد شۆڕشى بەرپاکرد.

پەکەکە رایگەیاند، ئیرادەى ژیانى ئازاد بە رۆحی ١٤ى تەمووزی ١٩٨٢ و مانگرتنى گەورە تاوەکو مردن سەلمێنرا و ئەوەش گواسترایەوە بۆ شۆڕشى ١٩ى تەمووزی ٢٠١٢ى رۆژئاواى کوردستان و هەڵوێستى نەگۆڕی گەلی سەلماندەوە.

کۆمیتەى بەڕێوەبەرى پەکەکە، ساڵڕۆژی شۆڕشى مێژوویى ئازادیى رۆژئاواى لە عەبدولا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد، گەلی رۆژئاواى کوردستان، هێزەکانى ئازادیى رۆژئاوا و هەموو مرۆڤایەتى پیرۆزکرد.

پەکەکە لە کەسایەتیى شەهیدانى کۆبانێ و بەرخۆدانى عەفرین و هەموو شەهیدانى ئازادی و دیموکراسیى بە رێز و بە مەنتدارییەوە بە بیرهێناوەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکەدا ئەوەش هاتووە، حەوتەمین ساڵی شۆرش، شۆڕشى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیى گەلی رۆژئاوا قوڵتر دەبێت. هێزى خۆپاراستن بەهێزتر دەبێت و لەسەر بنەمای یەکێتیى سوریاى دیموکراتیک تێکۆشانى سیاسی گەشتر دەبێت.