پەکەکە: ١٥ی تەباخ هێڵێکى بەرخودانی لە بن نەهاتووی ئافراندووە

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بەرخودانی گەریلا لە 'گولـلەی یەکەمەوە' تاوەکو 'جەنگی حەفتانین' بە قارەمانی بەردەوامە و  رزگاریی بندەستان و ئومێدی سەرکەوتنە.

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بەرخودانی گەریلا لە 'گولـلەی یەکەمەوە' تاوەکو 'جەنگی حەفتانین' بە قارەمانی بەردەوامە و  رزگاریی بندەستان و ئومێدی سەرکەوتنە.

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب)ەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمساڵ دەچینە ٣٧هەمین ساڵ و پەکەکە، گەلی کورد و دۆستەکانی لەسەر هەمان هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و هێڵی سەرکەوتن بەرەنگاری دەکەن و سەریش دەکەون".

راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

"ئێمە ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلایی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ کە بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ لەلایەن حیزبەکەمان پەکەکەوە ئافرێنرا، بەو گورزە قورسانە کە هێزی گەریلا قارەمانەکانمان هەموو رۆژێک لە هێزە فاشیسستە – قڕکەرەکانی دەدەن، پێشوازیی لێدەکەین. ئێمە، گەل و گەریلا دەست بە ٣٧هەمین ساڵی ١٥ی تەباخ (ئاب)، ساڵی ئازادیی کوردان، ساڵی ژیانەوە و بەرخودانی قارەمانانە بۆ ئازادی، ساڵی هەڵمەتێکى نوێ و سەرکەوتن دەکەین. لەسەر بنەمای بەرخودانی گەل و گەریلا و بە گەورەکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئێمە ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ پیرۆز دەکەین.

لەو سەر ئە بنەمایە ئێمە سڵاو لە بەرخودانی گەل و گەریلا قارەمانەکانمان دەکەین، کە بە ورە و رۆحی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و سەرکەوتنەوە بەڕێوەدەچێت. رۆژانی گەریلایی پیرۆزی ١٥ی تەباخ، جەژنی بەرخودان و ژیانەوەى نەتەوەیی لە دڵەوە لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیانی حیزبمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان پیرۆز دەکەین. لە کەسایەتیی فەرماندە نەمرەکانی هەڵمەتی قارەمانانەى مێژوویی هاوڕێ عەگید و زیلان دا، بە رێز و خۆشەویستی و منەتدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە. ئێمە بەڵێن دەدەین؛ بۆ ئەوەى لە ٣٧هەمین ساڵی هەڵمەتەکدا خاوەنداری لە یاد و بیرەوەرییان بکەین و ئامانجەکانیان بەدیبهێنین، زۆر زیاتر و بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست دەهێنین. لە ٣٧هەمین ساڵی ئازادیی کورددا ئێمە سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین، کە بۆ ئازادی، یەکسانی، دادپەروەری، برایەتی و دیموکراسی تێدەکۆشن.

هەڵمەتی ١٥ی تەباخ ژیانی ئازاد و هەبوونی دیموکراتیکى ئافراند

وەک دەزانرێت، چالاکییەکانی دهێ و شەمزینان لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا کە لەلایەن زانایان و شارەزایانەوە وەک 'گولـلەى یەکەم' پێناسە کراوە، بۆ مێژووی کوردستان بوو بە لە دایکبوونێک. بۆ راوەستاندنی مێژوویەک کە لە ژێر هێرشەکانی فاشیزم، داگیرکەر و قڕکەریدا نەتەوەیەک بەرەو لە ناوچوون دەچوو، لەسەر بنەمای بەرخودانی گەل و گەریلا، مێژووی ئازادی و هەبوونی کوردان دەستیپێکرد. هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلایی ١٥ی تەباخ کە گولـلەی مردنی نا بە هەموو شێوەکانی کۆیلەیەتییەوە لە کوردستاندا ژیانی ئازاد و هەبوونی دیموکراتیکى دەستپێکرد، لە ناو تێکۆشانی قارەمانانەى ٣٦ ساڵەدا راستیی گەلێکی ئافراند، کە شەیدای ئازادییە، زانا و هۆشیارە، بە رێکخستنکراوە، ئازا و فیداکارە، بۆ ئازادی هەموو شتێک سەفەربەر دەکات. بێگومان هیچ شتێکی تر لەوە گرنگتر و مانادارتر نییە.

بێگومان هەڵمەتێکى شۆڕشگێڕیی بەو شێوازە مێژووییە مانادارە و لە خۆیەوە و بە ئاسانی بەدینەهاتووە. بناغەکەى بە وەرگرتنی وانە شۆڕشگێڕییە راست و دروستەکان، کە رێبەر ئاپۆ بۆ تێکۆشانی قارەمانانەی دیموکراسی و ئازادیی هەزاران ساڵەی گەلی کوردستان و گەلانی جیهان وەریگرتووە و ئافراندویەتی. ئەو هەڵمەتە شۆڕشگێڕییە مێژووییە پشتبەستووە بە دەستکەوتەکانی بەرخودانی گەلان و گەنجانی تورکیاوە، کە ساڵانی ١٩٧٠ کاندا بە پێشەنگایەتیی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاک کایاەوە ئافرێنرا. ئەم هەڵمەتەی ئازادی لەسەر بڕیاری مێژوویی و هەبوون و ژیانی ئازاد، کە رێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣دا لەسەر بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ بە ناوی 'شۆڕشگێڕانی کوردستان' لە کوردستان دروستبوو بوو، لەسەر بەرخودانە مێژووییەکانی حیلوان و سێوەرەگ، بە حیزب بوون بە شێوازى پەکەکە، کارەکانى دەرەوەى وڵات لە هەلومەرجی قورسی ساڵانی ١٩٨٠ – ١٩٨٢ دا بەڕێوەچوون و لەسەر بەرخودانە گەورەکەى زیندانەکان لە ساڵی ١٩٨٢ دا بەڕێوەچوو و گەشەی کرد و گەورە بوو. بڕیاری بەرخودان لەسەر هێڵی فیدایی بۆ ئازادی لەلایەن شۆڕشگێڕان بە پێشەنگایەتیی هاوڕێ مەزڵوم، فەرهاد، کەمال، خەیری و ساراکان دراوە. ئەو بڕیاردارییە مێژووییە کە شکۆی نەتەوەى بەرزکردەوە، بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و لە شێوازى گەریلایی دا بەرجەستە بوویەوە و گەیشتە چیا و شۆڕبوویەوە بە کۆمەڵگەدا.

لە دژی دواکەوتویی بەربەرانە، هێڵی بەرخودان ئافرێنرا

روون و ئاشکرایە لەسەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگیڕیی گەریلایی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ گەلی کوردستان لە باکورەوە بە دوایدا لە هەر چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان شەڕێکی ئازادییان بەڕێوەبرد، کە بە ئەندازەی زۆر و زەحمەتییەکانی، بە ئەندازەى باج و قوربانییە قورسەکانی، گرنگ و واتادارە. لە دۆخێکی لەو جۆرەدا بوو، کە هەندێک دەیانوت 'ناتوانن ٣٦ کاتژمێر بەرگە بگرن'، بەڵام ئەوەتا ٣٦ ساڵە لە دژی داگیرکەریی کۆماری تورکیای فاشیست – قڕکەر و بەربەر، شەڕێکی بێ پسانەوە بەڕێوە دەبات. لەو شەڕەدا نەک تێکنەشکا، بەڵکو لە باکوور، رۆژئاوا و باشووری کوردستان دا دەستکەوتی گرنگی ئافراند. لەوەش زیاتر هێڵێکى بەرخودانی لە بن نەهاتووی ئافراندووە، کە بووەتە هیوای ئازادی.

دەرەنجامەکانى شەڕی شۆڕشگێڕیی ئازادی لە بەرچاون، کە ٣٦ ساڵە بەبێ پسانەوە لە کوردستاندا بەڕێوەدەچێت. روون و ئاشکرایە کە ٣٦ ساڵە لە ژێر هەر شتێکدا لە کوردستان، کە بە ناوی ئازادییەوە ئافرێنراوە مۆری هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی گەریلایی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ەوە پێوەیە.  لە پێش هەموو شتێکەوە، کوردستان و راستیی دونیا و هەرێمەکەى روونکردەوە، راستیی رێبەرێکى ئافراند، کە رێی ئازادی و رزگاریی بندەستان بە تایبەتی ژنانی خستەڕوو. ئەو راستییەى رێبەرایەتی کە لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان دا بەرجەستەبووەتەوە، لە ناو حیزبە پێشەنگەکانی پەکەکە و پاژک دا، لە ناو هێزەکانی خۆپاراستنی هەپەگە و یەژاستاردا، لە ناو هێڵی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی کەجەکە، کەژەکە و کۆمەڵەکانی گەنجان، لە ناو بزووتنەوەى کۆمەڵگەی دیموکراتیک دا هەبوونی خۆی ئافراندووە. هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ لە کوردستان شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بەدیهێنا، شۆڕشی ئازادیی ژنی خستەسەرپێ، پێگەى ئێستای کوردانی لە باشووری کوردستان ئافراند، شۆڕشی ئازادیی رۆژئاوای بەدیهێنا، کە بووەتە هیوای مرۆڤایەتی. دەستکەوت و پێشکەوتنێکی لەوانە گرنگتر و بە واتاتر بوونیان نییە.

 بەڕێوەبەریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هیچیان لە رژێمی ١٢ی ئەیلول کەمتر نییە

ئەمساڵ دەچینە ٣٧هەمین ساڵ، پەکەکە، گەلی کورد و دۆستەکانی لەسەر هەمان هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و هێڵی سەرکەوتن بەرەنگاری دەکەن و سەردەکەون. پێش هەموو شتێک دوژمنی ئەم سەردەمە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هیچیان کەمتر نییە لە رژێمی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول، کە دوژمنی ساڵانی ١٩٨٠ بوو. بەڕێوەبەرایەتیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەرزترین ئاستی سیاسەت و عەقڵییەتی قڕکردن – فاشیزمی کودەتای سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولە، بە رژێمە دەستدرێژیکارەکەى لە کوردستان قڕکردن و سڕینەوە و بۆ تورکیاش گوشاری فاشیستی، تیرۆر و داگیرکەری گەیاندووەتە بەرزترین ئاست. لە مێژووی کۆمار دا بەڕێوەبەرییەک نەبووە بەم رادەیە سوکایەتیکردن، گوشار، داگیرکەری، بچووکرکردنەوە و زوڵمی لە گەلانی کوردستان و تورکیا کردبێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکەنە سەر هەموو بەش و جومگەکانى کۆمەڵگە بە تایبەتی ژنان و گەنجان و دەستیان بۆ دەبەن و کۆمەڵکوژی بەسەر پیرۆزییەکانى کۆمەڵگەدا دەسەپێنن،  لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت شکۆی کۆمەڵگە لە ناو ببەن و بەو شێوەیە کۆتایی بە کۆمەڵگە بهێنن، یانی رژێمی ١٢ی ئەیلول لە زیندانی ئامەد دا خۆی دەسەپاند، بەڵام ئەم رژێمەی ئێستا خۆی بەسەر گەلانی کوردستان و تورکیادا دەسەپێنێت. بە کورتی زوڵمی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر لەمە زیاتر نییە.

بێگومان ئەگەر لە شوێنێکدا بەم ئاستە زوڵم زۆر هەبێت، ئەو کاتە بەرخودانی ئازادی و دیموکراسی لە دژی ئەو زوڵمەش بەو ئەندازەیە پێشدەکەوێت. هەر خۆی لە خۆیدا گەلانی کوردستان و تورکیاش لە دژی هێرشی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە پێشەنگایەتیی پەکەکە و هەبەدەهە لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرخودانی شۆڕشگێڕیی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەن. هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ و هێڵەکەی بۆ سەرکەوتن، کە رژێمی فاشیست – سەربازیی ١٢ی ئەیلولی تێکشکاند، ئەمڕۆش فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێنێت. لە 'گولـلەی یەکەمەوە' تاوەکو 'جەنگی حەفتانین' بەرخودانی قارەمانانەى گەریلا بووە بە رزگاریی بندەستان و هیوای سەرکەوتن. لە چالاکییەکانی دهێ و شەمزینان دا تاوەکو شەڕی سەرحەد، عەفرین، خواکورک و حەفتانین، هەروەها بەرخودان لە وان تاوەکو ئیستەنبول و ئەگە، لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەردەوام دەکات و هەموو رۆژێک گورز لەسەر گورز لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەدرێت.

روون و ئاشکرایە ساڵی ٣٧هەمینی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ وەک ٣٦ ساڵی رابردوو بە بەرخودانی گەورەی گەل و گەریلا تێدەپەڕێت. پێش هەموو شتێک گەریلا بەرخودان و بەرەنگاری دەکات، بە خۆپاراستنەکەى بەرەنگاری دەکات، ژنان و گەنجان بە دڵنیاییەوە بەرەنگاری دەکەن، سیاسەتی دیموکراتیک بە دڵنیاییەوە بەرەنگاری دەکات، بەرخودان بە دڵنیاییەوە لە کوردستانەوە بە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بڵاودەبێتەوە، چوار پارچەى کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی لەسەرتاسەری جیهان بەرەنگاری دەکەن. ئەو بەرخودانە لەسەر هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و هێڵی سەرکەوتن، بە دڵنیاییەوە گورزی کوشندە لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەدات و لەبەر یەک هەڵیدەوەشێنێتەوە. بە دڵنیاییەوە ٣٧هەمین ساڵی هەڵمەتەکە وەردەسوڕێت بۆ ساڵی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی، کە فاشیزم تیایدا لەبەر یەک هەڵدەوەشێت.

لەسەر ئەو بنەمایە جەژنی ١٥ی تەباخی گەریلا سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێییان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان جارێکیتر پیرۆز دەکەین، بەڕێزەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمەکانمان دەکەینەوە، سڵاو لە ٣٧هەمین ساڵی هەڵمەتەکە دەکەین، داوا لە هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان دەکەین لە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و لە هێڵی سەرکەوتنی راست تێبگەن، خۆیان لەسەر بناغەى ئەو هێڵە نوێ بکەنەوە، لە ٣٧هەمین ساڵی هەڵمەتەکەدا بە رۆح و ورەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە و رۆح و ورەی سەرکەوتنەوە شەڕ بکەین، رژێمی فاشیست – قڕکەر تێکبشکێنین و هەر کەسێک لە ژێر فەرماندەیی عەگید و زیلان دا شەڕ دەکات و بەرەنگاری دەکات، سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".

ژ.ت