پەیامنێرێکی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان لە رانیە گیانی لەدەستدا

لە ناو خۆپێشانەکەی ئەمڕۆی شاری رانیە کە لە دژی حکومەت بەڕێوە چوو، هونەر رەسول پەیامنێری تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان گیانی لەدەستدا.

لە کاتی روومالکردنی خۆپێشاندانە جەماوەریەکەی ئەمڕۆی شاری رانیەدا، کە لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، هونەر رەسول پەیامنێری تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان لە کاتی کاری رۆژنامەوانی خۆیدا لە ناو خۆپێشاندانەکەدا گیانی لەدەستدا.

لەم بارەیەوە کاروان ئەنوەر نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی رایگەیاند، هونەر رەسول بەهۆی نۆبەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

ز.ش