پەیامی دەبەپە بۆ ١ی ئەیلول: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت
دەبەپە بە بۆنەى ١ی ئەیلول پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند 'ئەوەى بتوانێت کەشێکی بێشەڕ بخوڵقێنێت، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".
دەبەپە بە بۆنەى ١ی ئەیلول پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند 'ئەوەى بتوانێت کەشێکی بێشەڕ بخوڵقێنێت، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".
پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) بە بۆنەی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى دەبەپەدا ئاماژە بە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکراوە و باسیش لە پرۆسەى دیالۆگی ساڵی ٢٠١٣ بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد کراوە، کە بە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، بەڵام لەلایەن تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکەوە تێکدرا.
'دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت و چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت'
لە راگەیاندراوەکەى دەبەپەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بە شەڕ و توندوتیژی وەڵامی هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی درایەوە و راشیگەیاندووە "لەم کاتەدا کە شەڕ قورس بووە، ئەوەى بتوانێت کەشی بێشەڕ بخوڵقێێنێت دیسانەوە هەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بە کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیکی سەر بەڕێز ئۆجالان ئەو کەشە بێشەڕە دەئافرێنرێت. بۆ ئەوەى کۆتایی بەم قۆناغە خوێناوییە بێت، دەبێت گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان بە خێرای و دەستوبرد لاببرێت و دەبێت بە خێرایش بۆ دەستپێکردنەوەى سەرلەنوێی پرۆسەى ئاشتی دەست بە دانوستان و چاوپێکەوتن بکرێتەوە".
ژ.ت