چالاکانی مانگرتوو داوای پشتگیری دەکەن

لە ساری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی ٤٨ گروپ، ٩٦ ڕۆژە مانگرتن بە شێوازیی خولیی بەردەوامە، ماوەی ٩٦ ڕۆژە ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە باشووری کوردستان، دەستی داوەتە بە مانگرتنی بێسنوور.

مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێری باشووری کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆ گروپی ٤٨-ەم دەستیان بە مانگرتن کرد و بەردەوامیی بە چالاکییەکە دەدەن.

لە ناو مانگرتوواندا، ناسر یاگزئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوور هەیە، یاگز ٩٦ ڕۆژە لە مانگرتندایە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو بەردەوامیشە لە مانگرتنەکە، لەو چوارچێوەیەدا موزەیەن گونەش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری كوردستان، ڕایگەیاند: لە ئێستادا دۆخی ناسر یاگز ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.

گونەش داوای لە هەموو لایەک کرد، کە پشتیوانی لە چالاکییەکەی یاگز بکەن و وتی: پێویستە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوە ناوخۆی و بیانییەكان لە باشووری كوردستان ،كار بۆ ئەوە بكەن فشار بخنە سەردەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ نەمنێت.

ک-ش