چالاکێكی کورد له ڕۆژهه‌ڵات سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
چالاكێكی كوردی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری كامیاران، له لایه‌ن لقی دووی دادگه‌ی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
چالاكێكی كوردی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری كامیاران، له لایه‌ن لقی دووی دادگه‌ی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، چالاكی مه‌ده‌نیی بواری كولتووری، نه‌عیم محه‌مه‌دپوور كه خه‌ڵكی گوندی «ته‌نگیسه‌ر»ی سه‌ر به ناوچه‌ی موچش-ی كامیارانه، به تۆمه‌تی هاریكاریی حیزبه كوردییه‌كان، له لایه‌ن لقی دووی دادگه‌ی شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سنه، سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
نەعیم محەممەدپوور - ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، لە سەرماوەزی ئەمساڵ لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و نزیكه‌ی دوو مانگ لە گرتووخانە ڕاگیرا. ناوبراو بەدانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگه‌یی کردن بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو خێزانداره و منداڵێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هەیە، خۆیشی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه له سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابوو.
ئه‌و چالاكه كورده، پێشتر هەزار دانە کتێبی «ئەلفبێیی کوردی» له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپ كردووه، هەروەها لە بواری پاراستنی ژینگە و چالاکی مەدەنیدا ناسراوه.
ش. م