چالاکێکی ڕوژهەڵاتی؛ سزای ٤سال زیندانی بەسەردا سەپا

چالاکێکی مەدەنی،خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٤ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

 

شەهرام فەرهادی، چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ٢٥ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو، پێشتر لەگەڵ ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی سنەدا کاری ژینگەپاریزی کردووە و لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، وەک کەسێکی چالاک بەشداری لە هەڵمەتی کۆکردنەوە و دابەشکردنی یارمەتییەکان بە گەلی لێ‌قەوماوی شارەکانی پارێزگای کرماشان بووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە، شەهرام فەرهادی-یان لەکاتی بارکردنی یارمەتییەکانی گەلی ڕۆژهەڵات بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دەستبەسەر کردووە.

ناوبراو پاش هێشتنەوەی لە ژوورەکانی لێکۆڵینەوەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ ماوەی ٢مانگ، بە دانانی بارمتە، هەتا بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد دەکرێت. دواتر لە ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان/١٢ی شوبات، لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە سیاسییە کوردییەکان، سزای ٤ساڵ گرتنی بەسەردا دەسەپێت.