چاوەڕێ دەکرێت کۆنسەی ئەوروپا لەبارەی دۆخی دەریای ناوەڕاست کۆنفڕانسێک ئەنجام بدات
چارلس میشەڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا ڕایگەیاند کە دەتوانن لەبارەی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بە بەشداری ئەنقەرە و لایەنەکانی تر کۆنفڕانسێک ئەنجام بدەن.
چارلس میشەڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا ڕایگەیاند کە دەتوانن لەبارەی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بە بەشداری ئەنقەرە و لایەنەکانی تر کۆنفڕانسێک ئەنجام بدەن.
چارلس میشەڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی،"ئەگەر ڕێز لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام نەگیرێت، ئێمە ئامادەین دەست بە جووڵە بکەین، بەڵام پێویستە ئێمە نزیکایەتیەک و هەڵوێستێکی ئەرێنی پیشنیاز بکەین."
دەولەتانی ئەوروپا و سەرۆک حکومەتەکان ماوەیەکە لەبارەی پەیوەندیانەوە لەگەڵ کێشەکان لەگەڵ تورکیا پلانێکی ستراتیژی گفتوگۆ بکەن.
چارلس میشەڵ ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت و جموجووڵی سەربازی زیادی کردووە و وتی،"کۆنفڕانسێکی هەمەلایەن دەبێتە یارمەتیدەر، پێویستە کە ئێمە ئاڵۆزیەکان چارەسەر بکەین بۆ هەڵوێستی جیاواز چارەسەریەک بدۆزنەوە."
ناوبراو دەشلێت کە چاوەڕێدەکرێت کۆنفڕانسێک بە فراوانی لەبارەی سنورەکانی دەریای ناوەڕاست ئەنجام بدرێت.
ف.ق